. . . .


17 Dec 2017

دامەزراندنی کومیتەی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە نوروێژ


کۆمیتەی خوێندکارانی سەر بە یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە وڵاتی نوروێژ دامەزرا و بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.
ئێوارەی رۆژی شەمە ١٦.١٢.٢٠١٧ لە شاری ئوڵێسوندی نوروێژ، بە بەشداری سۆران شێرزاد، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، کومیتەی یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد لە نوروێژ دامەزرا و بە فەرمی دەستی بە کارەکانی خوی کرد.
کۆبوونەوەکە بە راگرتنی چەند سات بێدەنگی بۆ یادیی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان دەستی‌پێکرد.
لە سەرەتای ئەو دانیشتنەدا سۆران شێرزاد وێڕای ئاماژە بە دەور و رۆڵی خوێندکاران لە بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی جیهانی بە تایبەت لە ئاستی نەتەوەیی‌، ئاماژەی بە روڵی خویندکاری کورد لە سەرەتای دەسپێکردنی بزافی رزگاریخوازی گەلی کورد کرد.
بەڕێزیان وێڕای بەرز نرخاندنی یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد گوتی کە دامەزراندنی ئەو کومیتەیە خاڵێکی وەرچەرخانە لە نێوان خوێندکاری کورد و خوێندکارانی دەرەوەی وڵات.
لە کۆتاییدا و بە پێی ئامانجی دیاریی کراو کۆمیتەیەک لە ژێر ناوی " کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ یەکەم کونفڕانسی یەکیەتی نەتەویی خوێندکارانی کورد" پێک هات.
ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە بریتین لە: سازگار مەحموودیان، سەعید حەسەن‌زادە، زانیار عوسمانی، ئەسرین خوشکەلام و فەردین کەریمی.
yakyatii-xwenkaran2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 122 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact