. . . .


5 Dec 2017

کۆچی دوایی مرۆڤێکی کورد پەروەر لە ناوچەی سەردەشت


بە پێی هەواڵی گەشتوو لە ناوچەی سەردەشتەوە، بە داخێکی زۆرەوە ڕۆژی ٩ی سەرماوەز باوکێکی دڵسۆزی گەل و نیشتمان بە ناوی کاک عەبدووڵا شافعی زادە ناسراو بە مەلا عەبدووڵا گرژاڵ، دانیشتووی گوندی واوانی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. کاک مەلا عەبدووڵا ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەوەر لە دایک بوو. بە هۆی خوێندنی لە حوجرە و لە بەردەستی مامۆستایانی نەتەوەپەرست دا وانەی نیشتمان دۆستی و هەستی کوردایەتی لە دڵی دا چەکەرەی کرد. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە کورەکانیشی بە ناوەکانی کاک لوقمان و کاک سەروەر ڕوو بکەنە ڕیزی تێکۆشەرانی دیموکرات. کاک مەلا عەبدووڵا مرۆڤێکی خۆشناو، میوان لە خۆگر و کورد پەروەر بوو. خۆشەویست و جێی متمانەی کۆمەڵانی خەڵک بوو. هەموو کات دلی بۆ ئازادی گەل و وڵاتەکەی لێی دەکا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەلا عەبدووڵا گرژاڵ،ەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت کاکە لوقمان و کاک سەروەر دەکات و خۆمان لە خەمیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانین.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 21 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact