. . . .


3 Dec 2017

کۆتایی هاتنی خولێکی دیکە لە فێرگەکانی ڕێنووسی کوردی لە بانە


بە هەوڵ و هیمەتی چالاکانی مەدەنی و خەمخۆرانی زمان و ڕێنووسی کوردی و بە دەسپێشخەری ئەنجومەنی هاژە لە شاری بانە خولێکی دیکەی فێرکاریی زمانی کوردی کۆتایی پێهات و بەو بۆنەوەش ڕێوڕەسمێکی فەرهەنگی بەڕێوەچوو.
شەوی ١١ی سەرماوەز بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و قەڵبەدەستان و هەڵسووڕاوانی بواری زمانی کوردی لە تالاری لاوانی شاری بانە لە ڕێوڕەسمیکی تایبەت‌دا به‌ ٢١٢ که‌س قوتابی له‌ ژن و پیاو و کۆڕ و کچ بڕوانامه‌ پێشکه‌ش کرا.
ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی هاژەی کۆخان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆی ‌، بە سەرکەوتوویی خولێکی دیکەی بۆ
خەڵکی شاری بانەو شارۆچکەکانی ، مەنیجەلان، کانی سوور، کۆخان، یاکوباوا و بەردەڕەش بەڕێوەبردو لە کۆڕێک‌دا بڕوانامەی بەسەر قوتابیانی سەرکەوتوو دابەش‌کرد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی دەیان کەس لە شاعێران و هونەرمەندانی شارەکانی بانە و سەردەشت و بۆکان و، بە خوێندنەوەو پێشکەش کردنی شێعر وبابەت و ئاوازی کوردی ڕازایەوە.
شایانی باسە چەندین ساڵە ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەشەپێدان بە زمان و ئەدەبیاتی کورد رۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوەو ئێستاشی لەگەڵ بێ بە کردنەوەی خولی تایبەت ، خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی دەکەن.
zmani-kurdi-bana-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 34 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact