. . . .


27 Nov 2017

کۆبونه‌وه‌ی شوڕای سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ به‌رشلۆنا٢٥-١١-٢٠١٧


قه‌تعنامه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵکی کورد


له‌ ئێران، پێشێلکاری له‌ مافی مرۆڤ دا بووه‌ته‌ شتێکی ڕۆتین و ئاسایی. ڕژیمی ئێران سه‌رنج نادا به‌ بڕیارنامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مافی مرۆڤه‌وه‌. پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوێستی هه‌بێ وبه‌رده‌وام مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ وه‌بیر ڕژیمی ئێران بێنێته‌وه‌.
ڕژیمی ئێران هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی ناکا سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆی. له‌ مه‌سه‌له‌ی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هیزه‌که‌ی دوو حه‌وتوو ڕابردوو، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌شدار نه‌کرا که‌ یارمه‌تیده‌ری خه‌ڵکی لێقه‌وماو بێ. دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ریان هاوتوه‌ پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تی خه‌ڵکی کورد بکا له‌ سازکردنه‌وه‌ی خانوه‌کانیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌یان دا.به‌ ڕێگای گه‌یاندنی یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆ، چونکه‌ ڕژیمی ئێران یارمه‌تی خه‌ڵکی کورد نادا.
مه‌سه‌له‌ی کورد له‌ ئێران دا پیویسته‌ شانسی چاره‌سه‌رێکی ئاستیخوازانه‌ی بدرێتێ به‌ ڕێگای ووت و وێژ دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا ڕژیمی ئێران ئاماده‌ نییه‌ و نای هه‌وێ ئه‌و کاره‌ بکا.


له‌ کوردستانی عێڕاق، سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ پشتیوانی له‌وه‌ ده‌کا که‌ ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی عێڕاق جێ به‌جی بکرێ بۆ دابین کردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌ر جۆره‌ توند و تیژیه‌ک له‌ دژی خه‌ڵکی کورد ڕابگیرێ. هێرشی نیزامی حکومه‌تی عێڕاق بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکوم ده‌کا، چونکه‌ دژی ده‌ستوری عێڕاقه‌.داوا ده‌که‌ین حکومه‌تی عێڕاق بێ مه‌رج دانان ده‌ست به‌ ووت و وێژی ئاشتیخوازانه‌ بکا له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی عێڕاق دا. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین حکومه‌تی عێڕاق مافی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان بپارێزێ و میلیشیا چه‌کداره‌کان له‌و ناچانه‌ به‌رێته‌ ده‌رێ.

له‌ سوریه‌ پیرۆزبایی ده‌که‌ین به‌ بۆنه‌ی ئازادکردنی ڕه‌ققه‌، به‌ناو پایته‌ختی تیڕۆڕیستانی داعش، له‌ لایه‌ن هیزه‌کانی سوریای دێموکراتیک و هیزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌. ئێمه‌ دووباره‌ی ده‌که‌یه‌نه‌وه‌ که‌ ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ری بۆ سوریه‌چاره‌سه‌ری سیاسیه به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌مو هێزه‌ دیموکراتیکه‌کانی خه‌ڵکی سوریه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ نێویان دا نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کورد. ئامانجی کۆتایی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ده‌بێ پێهێنانی فیدڕاڵی دێموکڕاتیکی سوریه‌ بێ که‌ ده‌بێته‌ هۆی دابین کردنی ئاشتی، ئاسایش و ئازادی.

له‌ تورکیه‌ حکامه‌تی ئه‌ردۆغان پێویسته‌ دیالۆگی سیاسی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و زیندانیه‌ سیاسیه‌کان و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان ئازاد بکا. حکومه‌تی تورکیه‌ پیویسته‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد.

سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ پشتیوانی ده‌کا له‌ چالاککردنه‌وه‌ی کومیته‌ی گروهی کوردان له‌ سۆسیالیست ئینته‌رناشنال دا و پێکهێنانی کۆبونه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ عێڕاق له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و بۆ هه‌م ئاهه‌نگی پێکهێنان له‌ نێوان ئه‌و لایه‌نه‌ کوردیانه‌ی که‌ له‌ سۆسیالیست ئینته‌رناشنال دان.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 66 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact