. . . .


27 Nov 2017

کورتە راپۆرتێک لە سەر کۆبوونەوەی شورای ژنانی سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال لە رۆژانی ٢١ و ٢٢ نوامبر لە بارسێلۆنا


لە رۆژانی ٢١ و ٢٢ نوامبر رێکخراوی ژنانی سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنالیست لە شاری بارسێلۆنا کۆبوونەوەی شۆرای خۆی گرت.
تەوەری باسەکانی شورا بریتی بوو لە تەشەنە لەدێمۆکراسیدا ، گەشەکردنی پۆپۆلیسم و جێگای نادیاری مافەکانی ژنان.
حیزبی سۆسیالیستی کاتالۆنیا واتە پسۆی میوانداری بەرنامەکە بوو و بەرنامەکە لە چوارجێوەی ٣ پانیڵدا و بەرنامەیەکیش بۆ باسی ئازادی بەشداران بەرێوە چوو.
وەفا حاجی سەرۆکی ژنانی سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال، کارمێن کالۆبەرپرسی یەکسانی لە حیزبی کرێکارانی سۆسیالیستی ئێسپانیا، راکوێل سانچێز بەرپرسی سیاسەتگوزاری لە بواری یەکسانی لە حیزبی سۆسیالیستی کاتالۆنیا، دۆلێرێس رێنۆ سەرۆکی پێشووی ژنانی سۆسیالیست ئێتێرناسیۆنال لە حیزبی سۆسیالیستی ئێسپانیا ، حاجیزاتو یاکوبە لە نیجێر را هەرکام بە نۆبەی خۆیان بەخێرهێنانی بەشدارانیان کرد و دەرگای باسەکانیان لە چوارچیوەی پاشەکشە لە دێمۆکراسیدا کردەوە.
دەوری پۆپۆلیسم لە هەموو هەلبژاردنەکانی ئەو دواییانە و بە تایبەت دوای هەڵبژاردنی ترامپ و کارتێکەری ئەو رەوەندە لە سەر مافی ژنان و پاشەکشە لە داوا و دیار بوونی ژنان بە شیوەی جوراجۆر و لە گۆشەنیگای نوێنەرانی وڵاتانی جۆراجۆر هاتە بەرباس.
نوێنەرانی ژنانی ئەفریقی، ئوروپی، ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی لە سەر دەوری پۆپۆلیسم یەک دەنگ نەبوون و بەشێک لە ژنانی ئەفریقی پێیان وابوو پۆپۆلیسم هەمیشە کارتێکەری نەرینی نەبووە و نمونەهایەک لە وڵاتانی ئەفریقی توانیویەتی کۆمەک بکا بە دیار بوون و ناساندن.
لە پانێلی هەوەڵدا فۆنییارما تیۆمبیاۆ لە بورکینا فاسۆ، ئێلیزابێت ڤیلالبا لە ئۆرۆگوای، سامانە رازا لە پاکیستان و کریستی مۆرالێس لە بێلژیک را بەشداریان کرد.
لە پانێلی دووهەم واتە لە رۆژی دووهەم سوزانا راس لە ئێسپانیا، نوێنەری ژنانی سۆسیالیستی ئوروپا واتە پێس و گوڵاڵە شەرەفکەندی لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان را باسەکانیان درێژە پێدا.
لە پانێلی سێهەمدا حاجیزاتو یاکوبە لە نیجێر و هێلا بەنی جۆزێف لە تونێسرا و نوێنەری ژنانی سۆسیالیستی ئەرمەنیا هێندێک پێشنیاریان بۆ کاریگەر کردنی خەباتی یەکسانی لە چوارچێوەی قانون یا خۆ رێکاری بە کردەوە خستە روو.
دابین کردنی رێژەی بەشداری ژنان لە سیاسەت واتە کۆتا، تەشویقی ژنان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لە کاری ئابوری و سیاسیدا، دەوری پەروەردە و گەشەی پەروەردە بۆ دژبەرایەتی نایەکسانی، دەرگیر کردنی پیاوان لە باسەکان وخەباتی یەکسانیدا، کەڵک وەرگرتن لە میدیا و تێکنۆلۆجیا بۆ بە رۆژکردنی خەباتی یەکسانیخواز، کەلک وەرگرتن لە سۆلیداریتی لە چوارچیوەی بڵاو کردنەوە و راگواستنەوەیان خەبەراکان بە بێ فەرق و جیاوازیدانان سەبارەت بە وڵاتەکان، پاشەکشە نەکردن لە پرینسیپەکانی یەکسانی لە بەرامبەر قەول و بەلێنەکانی ئەحزابی دەستی راستی یا نئۆلیبرال، لە پەراوێز نەخستنی ژنانی موهاجیر، بەرەنگارە بوونەوە لە گەڵ توندئاژویی وەک هێندێک لە پێشنیارەکانی ئەو باسانە دێتە ئەژمار.
لە کۆتاییدا لە سەر دامەزراندنی کۆمیتەی یەکسانی لە سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال کە پێشتر لە کۆنگرەی ئەو رێکخراوە لە کارتاگێن بریاری لە سەر درابوو، پێداگری کرا و پێشنیار کرا کە ئەندامانی ئەم کۆمیتەیە بە رێژەی یەکسان واتە نیوە لە ژنانی سسیالیست ئێنتێرناسیۆنال و نیوەکەی تر لە سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال پێک بێ.
لە بریارنامەی کۆتاییدا بە بۆنەوەی رۆژی نێونەتەوەیی روبەرووبوونەوە لە گەڵ توندو تیژی دژی ژنان، ژنانی سۆسیالیست ئێنتێرناسیۆنال هاودڵی و سۆلیداریتی خۆیان لە گەڵ ژنانی قوربانی توند و تیژی راگەیاند و پێداگریان کرد کە خەبات بە دژی توند و تیژی دەبێ لە کاری کۆمەلایەتی و سیاسی دا وەک سەرەکیترین ئامانج چاوی لێ بکرێ وحکومەتەکان ئەرکدار بکرێن بە بردنە پێش و هاوکاری ئەو خەباتە.
توند و تیژی دژی ژنان دوای رێفراندۆمی سەربەخۆیی لە کاتالۆنیال مەحکوم کرا و موقایسەی جیگە و پێگەی کاتالۆنیا لە ئێسپانیا دا لە گەڵ ئازار و مەینەتی ژنانی چەوساوە لە مەینەتی هەڵاواردنی رەگەزی وەکو ستراتێژییەکی پۆپۆلیستی هاتە ئەژمار کە لە جیاتی پشت بەستن بە ئیدئۆلۆژی و بروای سیاسی، تەنیا بە مەبەستی جوڵاندنی رحم پێداهاتن بۆتە هۆی جۆرێک پاشەکشە کە بایەخەکانی یەکسانی دەست نیشانکرا.
golal.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 66 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact