. . . .


25 Nov 2017

کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە بارسەلۆنە کۆتایی بەکارەکانی هێنا


ئەمرۆ ٢٥ی نوامبری ٢٠١٧ لە کاتالۆنیا - بارسەلۆنە کە رۆژی خەبات بۆ لەناو بردنی توندوتیژی دژی ژنانە هەر بەم بۆنەوە کۆبونەوەی سۆسیالیست ئەنترناسیونال بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەم بۆنەیەوە دەستی بەکارەکانی کرد.شایانی باسە بۆ بەرجەستە کردنی خەبات لەدژی توندو تیژی پۆستر ئامادە کرابوو کە هەر کام لەلایەنەکانی بەشدار ئەو پۆستەرەیان هەلگرت و هەروەها بەدەستە جەجمعیش وێنە کێشرا بۆ پشتیوانی لەم رۆژە.
لەدرێژە باسەکانی ئەمرۆش دا چەند کەس لەبەرپرسانی رێکخراوەکانی بەشدار لە کۆبونەوەی شورادا ووتاریان پێشکەش کرد.
تەوەری کۆتای بریتی بوو لە ١١ قەتعنامە کە لەنێویان دا قەتعنامەی پێشنیاری حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکانی بەشدار بوو کە لەلایەن شوراوە پەسند کرا.
بۆبەشی رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران کە پێشنیاری هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو سێ تەوەری سەرەکی تێدا گونجێندرابوو کە بریتی بوون لە:
معکوم کردنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کوردستان و ئێراندا، نارەحەتی دەربرین سەبارەت بە بومەلەرزەکەی رۆژهەلاتی کوردستان و باشووری کوردستان بەتایبەت ناوچەی کرماشان و داوا کردن لە کۆمەلگای نێونەتەوەیی کە بەهانای قوربانیەکانەوە بچن لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکەیاندا، هەروەها ئیشارە بەوەکرا کە مەسئلەی کورد بەشێوەی ئاشتیخوازانەو لە رێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت هەرچەندە لەکۆماری ئیسلامی چاوەروان ناکرێت کە لەوبارەوە هەنگاوێک هەلبێنێت.
هەموو نێوەرۆکی قەتعنامەکە سەبارەت بەکوردستان لەداهاتوودا بەزمانەکانی کوردی و ئینگلیسی بلاو دەکرێتەوە
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکرات لە بلاوکردنەوەی پۆستری زیندانیانی سیاسی، کۆلبەران، تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی،وێنەی مندالانی شیناوێی و هەروەها پۆستری بومەلەرزەی لەسەر مێزی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بۆ بەشداربووان دانا بوو کە سەرنجی بەشداربووانی بۆلای خۆی راکێشا
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
٢٥ی نوامبری ٢٠١٧
بۆ دیتنی وێنەکانن لێرە کلیک بکەن

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 71 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact