. . . .


19 Nov 2017

ڕاپۆرتی سیمیناری کومیتەکانی دەرەوەی ژنان بۆ ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ توندوتیژی بەرامبەر ژنان


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە، ١٨ی نوامبر٢٠١٧ی زایینی کومیتەیدەرەوەی وڵاتی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ توندوتیژی لەهەمبەر ژنان لە وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا. سەرەتا ئامادە بووان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی ژنانی قوربانی کلتوری توندوتیژی و هەروەها قوربانیانی بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەلاتی نیشتمان و شەهید ئەبوبەکر مەعروفی یەک خولەک بە پێوە راوەستان. ئەم سیمینارە بە بەشداری نوێنەرانی کومیتەکانی یەکێتی ژنان لە وڵاتە جیاوازەکانی ئوروپا و هاوڕێ حەسەن حاتەمی نوێنەری کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە دوو پانێلی جیاوازدا بە بەشداری دوو پانلگێر دەستی پێکرد. سەرەتای سیمینارەکە، خاتوو شەهێن زاد ئەحمەد بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکێتی ژنان، باسێکی کورتی بۆ کردنەوەی سیمینارەکە پێشکەش کرد. لە بەشی یەکەمی باسەکەیدا خاتوو شەهێن سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد بەهۆی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی نیشتمان و هەروەها هاوکات لەدەستدانی خاتوو”زەینەب شەرەفکەندی” کەلە نمونەی ژنانی بەتوانا و شۆرشگێر لە خەباتی نەپساوەی کوردان لەو پارچەیەی کوردستان بوو. لە بەشی دووەم و دواینی باسەکەیدا خاتوو شەهێن ئاماژەی بەوەدا کە ئاڵۆگۆری حکوومەتی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی ژنان دەبێت. بەو واتایە کە کۆماری ئیسلامی حکومەتێکی تەواو دژە خەڵکیە و هەر ئەوەوش وایکردووە کە دیموکراسی لەو جۆرە حکومەتەدا جێنەکەوێ. لە نەبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا ئەوە، نادادپەروەرییە کە دەگاتە لوتکە. بە دوای ئەو دا خاتوو سارا محمدی باسی له دست دریژی جنسی که له پرونده هایکی یکجار زور له ئارادایه که هاوسهران ژنهکانیان مهجبور دهکهن به پیوندی جنسی نادلخواز که جگه له شوینەواری ڕەوانی و روحی، کیشەی جیدی فیزیکیشی بو ژنان پیک هیناوه. ئەوه له کاتیکدایه که یاسا ژن مجبور به گورایەڵی دەکا، بەو مانایه که پیاو له هەر جیگەیەک و به هەر شێوەیەک و هەر کات ویستی پێوندی جنسی هەبی ژن مەجبور به گوێڕایەڵی دەکات و له هەمان کاتیش دا یاسا هیچ جوره تاریفێیکی له توند و تیژی سەبارەت به ژنان نەکردووه و هیچ ریکخراویکی جیدیشمان نیه بو پەنا بردنی ژنان له کاتی پێویستدا. له بەشیکی تردا سارا محمدی ئاماژەی به ڕۆڵی بنەڕەتی ژنان له پەرورده کردنی مندالان دا کرد که به دریژایی میژوو ئەرکی سەرەکی ژنان بووه بو تەربیتی ژنان و پیاوانی ئازادی خواز بۆ داهاتوی کۆمەڵگا که نابی له بیر بکریت ۳-ژنان بو سەرکەوتن له مەیدان و گۆڕەپانی سیاست و سیاسەت گوزاری دا پێویستیان به چالاک بوون له حیزبە سیاسییەکاندا دا هەیه، به تایبەت به ئەحزابی دیموکراتیک که ڕێخوشکەر دەبن بو داهاتووی سیاسی ژنان، چونکه له میژودا ئیسبات بووه که دوایین قسه سیاسەتگوزاران دەیکەن، هەر بۆیە ژنان دەبی به شێوەیەکی جیدی خەباتیکی تازه و رادیکال پیک بینن و خویان سەر نوی تاریف کەنه وه. چل ساڵ پینه و پەڕۆ کردن بەسه و دەبی له شورشی بیر و هزری فه رانسه له سالی ۱۹۷۰ سیمون دوبوار پێشەنگەی دەکرد کەڵک وەر گرین که به گروپیکی هەشت کەسی توانی یاسای فەرانسه له بواری توند و تیژی دژ به ژنان و مافی یاسایی بو له بار بردنی مندال بگوریت.
دوووەم و دواین پانێل لەلایەن خاتوو رۆژە عەزیزی ئەندامی کومیتەی یەکیەتی ژنان پێشکەشکرا کە باسەکەی لە ژێر ناوی “توندوتیژی و دەستەواژەکانی” دا بوو. لە سەرەتای باسەکەیدا خاتوو رۆژە پێناسەیەکی لە توندوتیژی کرد لەسەر پێناسە باوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و لەو رێگەیەوە چوە نێو باسەکەوە بۆ شەن و کەوکردنی توندوتیژییەکان و جۆرەکانی.
رۆژە عەزیزی گوتی:لە دوای ئینقلابی ساڵی ١٣٥٧و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، بارودۆخی ژنان بە شێوەیەکی گشتی بەرەو داڕمان چوو. مەحدود کردنەوەی ژنان لە بوارەکانی کارکردن و تێکەڵاوی لەگەڵ کۆمەڵگە و بوارە فەرهەنگیەکان، دەسپێکی ئەم دابڕانانەی ژنان بوو لە کۆمەڵگە. عەزیری بەشێوەیەکی بەرچاو تیشکی خستە سەر دۆخی ژنان لە ئێران و ئاماژەی بەوەدا کە لە یەکێک لە دواین راپۆرتەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیشدا بۆ ساڵی ٢٠١٦ باس لەوە دەکات کە ئێران تا بە ئێستاش بە چاو وڵاتانی دیکەی دراوسێی کەمترین بایەخ دەدات بە بەشداری ژنان لە بوارەکانی بەشداری کاروباری سیاسی ولات و نابەرابەری لەیاساکانی ولات و لە بوارەکانی کار و دەرامەت و سەربەخۆی ئابوری ژنان. لە درێژەی باسەکەدا رۆژە عەزیزی باسی لەوەکرد کە لە ئێراندا دەیان جۆری توندوتیژ بۆ ژنان هەن کە زۆریان بە یاساوە رێکخراون و هیچ هیوایەک بۆ چارەسەری ئەو توندوتیژیانە لە چوارچێوەی بوونی حکومەتێکی وەک کۆماری ئیسلامی نابینرێت. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە بارودۆخی رۆژهەلاتی کوردستان و بەسیاسیکردنی بوارە جیاوازەکان لەو پارچەیەی نیشتمان وایکردوە کە دۆخی ژنان تا دێت پەراوێزتر و بەرەو هەڵدرێرتر بروات و ئەوەش ئەوەندەی کە رێگەی بۆ باڵادەستی کلتوری زاڵی دژە ژنی خۆش کردووە. ئەو کلتورەی کە هەناسەی ژیانێکی ئاسودەی لە ژنان خنکاندووە و وایکردووە رۆژانە گوێبیستی هەواڵی نەخەوازراو بین.
عەزیری باسەکەی و دواین پانێکی سیمینارەکەی بەوە کۆتایی پێهێنا کە تا ئیستاش یاسای کلتوری نەنوسراو لە یاسا نوسراوەکان زۆرتر کاری پێدەکرێت و کاریگەری هەیە. بۆیە دەبێ لە بنەماڵە و لە بناغەی کلتورەوە یاسای یەکسانی دابڕێژرێتەوە و بۆ نەوەکانی داهاتوو چرای یەکسانی بێت.
جێگەی ئاماژەیە بۆ هەر یەک لە پانێلەکان لەلایەن بەشداربوانەوە بە بۆچوون و پێشنیاران باسەکان بەپێزتر کران. بەم شێوەیە سیمیناری تایبەت بە ١٨ی نوامبر کە لەلایەن کومیتەکانی ژنانی حیزبی دیموکرات لە دەرەوەی ولات رێخکرابوو، کۆتایی پێهات.

وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 268 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact