. . . .


14 Nov 2017

بەڕێوەچوونی سمینارێکی تەشکیلاتی لە وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی نۆڤامبری ٢٠١٧ی زایینی، سمینارێکی تەشکیلاتی بۆ هاورێ کاک سەعید بێگزادە ئەندامی رێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند پێک هات. سمینارەکە کاتژمێر ١٢ی نێوەرۆ بە سرودی ئەی رەقیب وساتێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. دواتر لەلایەن هاورێیان کەریم رەسوڵی و مام کورد نژاد وتەی دەستپێک و سەرەتای سمینار پێشکەش کرا و بە دوای ئەواندا هاورێ وەستا رەحمان بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی فینلاند، بەخێرهاتنێکی گەرمی هاورێ کاک سەعید بیگزادە و ئامادە بووانی کرد و ئاورێکی کورتی دایەوە سەرماوەی نزیک بە دوو ساڵی تەمەنی کومیتە و کاروچالاکییەکانی و ئەو ئەرک و کارانەی کە دەبوو بکرێن. ئینجا سمینارەکە رادەستی هاورێ کاک سەعید بیگزادە کرا.
بەڕێز بیگزادە لە پێشدا باسێکی لەسەر بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان بە گشتی و دەست تێوەردانەکانی ئیران لە ناوچەکە و سەرە رۆییەکانی ئەودەستەڵاتە داگیرکەرە پێشکەش کرد. پاشان هاتە سەر ئەوهەل ومەرجە نەخوازراوەی باشووری کوردستان و چۆنییەتی مامەڵە کردنی ئیمە وەک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە گشتی و ئەندامان سەبارەت بەو وەزعی مەوجود لە باشووری کوردستان. بەڕێزیان لەو پەویوەندییە دا ئاوڕی لە بەیاننامە وڕاسپاردەکانی حیزب دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ هەموو ئەندامانی حیزب گوێبیست و پێبەندی ئەو بڕیارانە بن کە لە لایەن ڕێبەری حیزبەوە دەدرێن. دواتر لە سەر بەرێوەچوونی حەوتەمین پلۆنۆمی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوا و هیندێک بریاری گرینگی خستنە روو کە گرینگتریان ووشیار کردنەوەی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو سەبارەت بەو رەوشەی لە باشووری کوردستان هاتۆتە ئاراوە، بە جۆرێک ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆیان نیە خۆیان لە کێشەی لایەنەکانی باشوور هەڵقورتێنن، بە گژ لایەنێکدا بچنەوە وببنە لایانگری بەرەیەکی دیکە وسوکایەتی بە کەسایەتییەکان بکەن. بەڕێزیان لەو پەویەندییە دا وتی: ئەوە ئەرکی ئەندامانی حیزب نیە کە لەو کیشانەی کە لە باشوور هاتوونەتە ئاراوە خۆیان بکەنە خاوەن، بەڵکو ئەرکی ئێمە پارێزگاری لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کانگای حیزبەکەی ئێمەیە. ،هەر لە درێژەی باسەکانی پلۆنۆمدا، باسی لەسەر یەک ریزی حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان کرد و گرینگیدا بە یەکخستنەوەی نیو ماڵی دێموکڕات وکوتی: داهاتوی رۆژهەڵاتی کوردستان یەک دێموکراتمان لێ دەخوازێ و دەبوو هەموو هەوالەکانمان بخەینە گەڕ بۆ دەستەبەرکردنیبارودۆخێکی گونجاو بۆ وەسەریەک خستنەوەی حیزبەکەمان. لە بەشی کۆتایی وتەکانی دا باسی لە خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان و تێکۆشانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد. ئەوجار هاورێیانی بەرێوەبەری سمینارەکەی دەرگایان بەروی رەخنە وپێشنیارەکاندا کردەوە دوای پۆلێن بەندی رەخنە وپێشنیارەکان، کاک سەعید لەگەڵ وڵام دانەوەی هاورێیان دەپرژا سەر هیندیک بابەتی تەشکیلاتی، وەک ئەرکدار کردنی ئەندام بە هێندێک پرینسیپ کە بۆ باشتر بەرێوە چوونی ئەرکەکان دەبێ لە بەر چاو بگیرێن. پاش پشوویەکی یەک کاتژمێری، پانێلی دووهەمی سمینارەکە بە رەخنە وپێشنیاری بەشداران و وڵام دانەوەیان لە لایەن بەریز کاک سەعید بیگزادەوە هەتا کات ژمێر٧ی ئێوارێ درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 39 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact