. . . .


9 Nov 2017

تیرۆری یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی”الاحواز″ لە هولەند


یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی “الاحواز” لە وڵاتی هولەند تیرۆر کرا.
ئەحمەدنیسی یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی عەرەبی ڕزگاریخوازی “الاحواز” و ، لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر لە لە بەر دەرگای ماڵەکەی لە شاری ماستریختی هولەند بە دەستی کەس یان کەسانی نەناسراو کوژرا.
بنەماڵەی ناوبراو هێزەکانی ئیتلاعات و دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار دەزانن.
شایانی باسە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی “الاحواز” کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان، بە یەکێک لە بزاڤە بەرهەڵستکارەکانی رێژیمی ئێران ناسراون ، کە داوای مافی عەقیدەتی و نەتەوەیی گەلی عەرەب دەکەن لە ئێران.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 33 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact