. . . .


5 Nov 2017

بەرێوەچونی فێستیڤاڵی ساڵانەی کولتور میکس لە وڵاتی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شه‌ممه ٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی، له‌ شاری لیله‌سترۆمی وڵاتی نۆروێژ، فێستیڤالی کوڵتوری گەلان لە ژێر ناوی کوڵتور میکس به‌ ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە و به‌شداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەکانی دانیشتووی پارێزگای ئاکەش هووس لە هۆڵی کوڵتوری لیلەسترۆم سازکرا. سەرەتا شیشتەن ئارنەسن بەرپرسی پێشوی بەشی کولتوری وتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری کە ئەم ساڵ چالاکی کولتورمیکس ١٠یەمین ساڵی تێبەرکرد. ناوبراو لە بەشێک لە باسەکەیدا گوتی: هەرچەندە من ئێستا خانەنشینم بەڵام زۆر خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کە یەکێک بووم لە دامەزرێنەرانی ئەم بەرنامەیە و دەبینم کە ساڵ بە ساڵ گەورەترو گەورەتر دەبێ. هەروەها ناوبراو باسێکی لەسەر چۆنیەتی و مەبەست لە پێک هێنانی بەرنامە کولتورییە جۆراوجۆرەکان بۆ نەتەوە جیاوازەکانی نیشتەجێ لەو ناوچەیە کرد. پاشان رێورەسمەکە بە چەندین ئاهەنگی جیا جیا و بە چوونی گەلانی جیاوازە بە جڵ و بەرگی نەتەوەیان بۆ سەر شانۆی ساڵۆنەکە دەستیپێکرد. دواتر ژمارەیەک لە نەتەوە جیاوازەکان بە گووتنی سرود و گۆرانی و پێشکەش کردنی هەڵپەڕکێی تایبەت بە خۆیان فێستیڤالەکەیان ڕازاوەتر کرد. یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی بە نیشاندانی چاڵاکی جۆراوجۆر وەک نواندنی جل و بەرگ، هەڵپەرکێ ، ئاوازی کوردی و بە پۆشینی جڵ و بەرگی نەتەوەیی کوردی بەشداری ئەو فستیڤاڵەیان کرد. شایانی باسە کە فێستیڤالی کوڵتوری گەلان هەموو ساڵێک لە وەها ڕۆژێکدا ساز دەکرێت و نه‌ته‌وه‌ جیاوازەکانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، بە خستنەڕووی کەل و پەل و جڵ و بەرگ و کوڵتوری نەتەوەی خۆیان، بەشداری ئەو رێورەسمە دەکەن و بەو هۆیەشەوە پێناسەی نەتەوەی خۆیان به‌ خەڵکی نۆروێژو نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئەو وڵاتە زیاتر دەناسێنن.

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی کولتوری کوردی رۆمەریکە نۆروێژ
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 209 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact