. . . .


5 Nov 2017

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار


بە بۆنەی جێژنی خاوەنکارەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە پێڕەوانی ئایینیی یارسان لە سەرانسەری کوردستان و ئێران دەکەم.
پێڕەوانی ئایینی یاری یان خەڵکی یارسان بەشێکی دیار لە حەشیمەت و جوغرافیای رۆژهەڵاتی کوردستان پێک دێنن کە هێندێکیان لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش نیشتەجێن. خەڵکی یارسان لە ئێران و لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک هەر کەمایەتییەکی دیکەی نەتەوەیی و ئایینی لەلایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ستەمی دوو قاتیان لێ دەکرێ، واتە هەم ستەمی نەتەوەیی و هەم ستەمی ئایینی.
خەڵكی یارسان و لاوانی ئەو ناوچەیە بەشداریی بەرچاویان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات دا بووە و هەیە. حیزبی دێموکرات هەردەم پشتیوانیی لە خەباتی مافخوازانەی خەڵکی یارسان کردوە و خەبات و داواکاری نەتەوەیی خەڵکی یارسان بە بەشێک لە خەباتی خەڵک و بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان رێز لە فەرهەنگ و کولتووری ئەو بەشە لە نەتەوەکەمان و لە نەخش و دەوری یارسانییەکان لە بزووتنەوەی کورددا دەگرێ.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆم و حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاڕاستەی خوشک و بڕایانی یارسانی دەکەم.
مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٠٤/١١/٢٠١٧
ڕێکەوتی
١٣/٨/١٣٩٦

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 31 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact