. . . .


29 Oct 2017

بەرێوەچوونی سمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ سەربارەت بە توندوتیژی دژبە منداڵان


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زاینی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی کولتوری پاکستان سمینارێکیان لە سەر چۆنیەتی کارکردنی ئیدارەی منداڵپارێزی دژ بە توندوتیژی لە وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا. سەرتا لە لایەن نەمام زەرینفام بەرپرسی یەکێتی ژنان بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا. بە دوای ئەو دا مریەم نەسیم ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵەی کولتوری پاکستان بەسێکی کورتی لە چونیەتی کارو چالاکییەکان پێشکەشکرد. دواترلە لایەن شیرین تاهیریفەر وەک وەرگێڕی سمینارەکە بە زمانی نۆروێژی بەخێرهاتنی کۆرگێران کرا. ئینجا دوو ئەندامی ئیدارەی منداڵپارێزی شێسمۆ کومون کە بەشداری سمینارەکە بوون، باسێکی تێروتەسەلەیان لە سەر توندوتیژەیەکانی دژ بە منداڵان، هوکارەکانی و رێگەچارەکانی پێشکەش کرد. ئەو دوو ئەندامەی ئیدارەی منداڵپارێزی نۆروێژ، لە بەشێک لە باسکەیاندا ئاماژەیان بەوە دا کە ئیدارەی منداڵپارێز پشتیوانی وهاوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە کێشەی بنەماڵەیی، روحی و رەوانیان هەیە. ئیدارەی منداڵپاریزی بە ئەرکی خۆی دەزانێ بە دوادا چون بکات لە سەر چۆنیەتی سەر‌هەڵدانی کێشەکان و دۆزینەوەی رێگا چارە هەم بۆ منداڵ وهەم بۆ بنەماڵەکانیان. ئەو دوو بەرپرسە لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا باسیان لە کێشەی ئەسڵی وپێکهاتنی ئەو جۆرە موشکیلاتانە کرد و پێیان وابوو کە لێک حاڵی نەبوونی دایک و باوک لەگەڵ مندالەکانیان سەرچاوە دەگرێ، بەتایبەت کێشەی دوو کولتوری بۆ لاوەکان ئاسان نیە و زۆر قورسە و گرانە کە خۆیان لەگەڵ هەردووک کولتوربگونجێنن. کێشەیەکی دیکە فەرق و جودایدانانە لە نێوان منداڵەکان و بەشداری نەکردنی دایک و باوکەکان لە شوێنە گشتیەکان، رێز نەگرتن لە بیرو بۆچوونەکانیان.
دوایین بەشی سمینارەکە تەرخان کرا بۆ پرسیارو وەڵام کە بەشداربووان زۆر چالاکانە بەشدارییان تێداکرد.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی نۆروێژ

وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 220 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact