. . . .


29 Oct 2017

هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە بنەماڵەی حسێن‌پەناهی


ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سنە وەڵامی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی کە خوازیاری ئەوەن چاویان بە ڕامین حسێن پەناهی بکەوێ و لە بارودۆخی ئاگادار بن نادەنەوەو هەڕەشەیان لێکردوون کە کوڕەکەیان لە زووترین کای لە سێدارە دەدرێ.
شایانی باسە دوای ئەوەی ئیدارەی ئیتلاعات لە دوای چوار مانگ ئاشکرای کرد کە ڕامین حسین پەناهی کە بە برینداری لە شاری سنە بە دیل گیراوەو لە گرتنگەی ئیتلاعات دایە، بە دایک و باوکی ناوبراویان ڕاگەیاندوە کە بە بێ دادگایی کردن کوڕەکەیان ئێعدام دەکرێ.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووتەوەو چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە پەرۆشەوە باس لە چارەنووسی ڕامین حسێن پەناهی و ئازار و ئەزیەت و پێشێل کردنی مافی بنەماڵەکی دەکەن.
دایکی ڕامێن حسێن پەناهی رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە بەرانبەر بێدادی دامودەزگای قەزایی ئێران و ڕێگەنەدان کە کوڕە بە دیل گیراوەکەی ببینێ خۆی لە بەردەم بینای ئیتڵاعاتی شاری سنە دەسووتێنێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ یەکشەمبە دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی ئیلاعات ڕاگیراون و دوایی دایکی ناوبراو بە بێهوشی گوزاروەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایانی باسە پووشەپەڕی ئەمساڵ ڕامین حسێن پەناهی لە دەرگێریەک لە شاری سنە کە لە نێوان پۆلێک پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا بە برینداری بە دیل دەگیردرێ و لەو کاتەوە چارەنووسی ناروونەوە، ئیزنیان نەداوە لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێ.
جێی ئاماژەیەیە چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆ بە دەرکردنی بەیاننامە خوزایاری ئەوەن کە دامودەزگای قەزایی بە شێوە یاسای لە گەڵ ئەو بەندکراوە سیاسییە هەڵسوکەوت بکا .
هەر لەو پێوەندییە‌دا لە حەوتووی ڕابردوو برایەکی دیکەی ڕامین حسێن پەناهی خەڵکی شاری دێولان بەناوی ئەفشین حسێن پەناهی و دووکەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە سەرجەم بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 39 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact