. . . .


18 Oct 2017

بەشداری بەرچاوی ئەندامانی ح د ک لە سویس بۆ ڕیسوا کردنی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ باشووری کوردستان


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 18 ئۆکتۆبری 2017 کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ کوردستانیانی دانیشتوی ولاتی سویس لە ناوەندی شاری بێرن، پێتەختی وڵاتی سویس، خۆپێشاندانێکیان پێک هێنا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی حەشدی شەعبی و بە هاوکاری سپای قودسی ڕژیمی دژ بە کوردی ئیسلامی ئێران .
خۆپیشاندەرانی بەشدار لە خۆپێشاندانەکە کە لە ئەندامانی ئەحزاب و کەسایەتی سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێک هاتبوون جەختیان کردەوە لەسەر زیاتر لێک نیزیکبوونەوەی هێزە کوردییەکان و یەکگرتویی زیاتری گەلەکەمان .
هەروەها لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ولاتی سویس هاوڕێ زاهیر قادرحاجی پەیامی حیزبی دێموکرات گەیندرا دوکتور فەوزی نۆینەرایەتی حکومەتی هەریم . لەو پەیامەدا داوای پاراستنی یەکرێزی و یەکدەنگی هەموو هێزە کوردستانیەکان کرابوو و هەروەها پشتیوانی خەڵکی ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموکرات دووپات کرابووەوە بۆ مافی ڕەوای گەلەکەمان لە باشوور بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆی.
هەر ئەو پەیامە لە لایەن خاتوو شەیدای خاڵەنژاد بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەوە خۆیندرایەوە.
هەر لەو خۆپێشاندانە دا لە لایەن کوردانی دانیشتوی ولاتی سویس کۆمیتەیەک پێک هات کە سەردانی باڵوێزخانەی ولاتانی وەک ئەمریکا،ئاڵمان، فەرانسە، ئیسرائل و عەرەبستان بکەن بۆ گەیاندنی دەنگی ڕەوای کورد لە باشوور.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو خۆپیشاندانە دا تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات کاک ئەحمەدی شێربەگی، بێژەری سەردەمانی شاخی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران، بە گوتنەوەی درووشم ئەو دەستدرێژییانەی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان ڕیسوا و مەحکووم کرد و درووشمەکان لە لایەن بەشدارانەوە بە دەنگی بەرز دەگووترانەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
xopishandan-bo-bashur-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 140 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact