. . . .


12 Oct 2017

زاڵمای خەلیل‌زاد: قاسم سلێمانی حه‌شدی شه‌عبی له‌دژی كوردستان هان دەدا


باڵیۆزی پێشووی ئامریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ڕوو بدا كه‌ ئه‌مه‌ش زیانی عێراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
زه‌لمای خه‌لیل‌زاد، باڵیۆزی پێشووی ئا‌مریكا له‌ عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتێر بڵاوی‌كرده‌وه‌ کە قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سپای قودسی ئێرانی له‌ عیراقه‌ و هه‌وڵه‌كانی چڕكردووەته‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرش بكاته‌ سه‌ر كه‌ركووك و كورده‌كان له‌ شاره‌كه‌ ده‌ربكا.
هەروەها باڵیۆزی پێشووی ئامریكا رادەگه‌یەنێ كه‌ پێویسته‌ ئامریكا ڕێگری له‌ پیلانه‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌كه‌ بكا كه‌ دواتر به‌ زیانی خودی ئا‌مریكا ده‌شكێته‌وه‌.
رۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پیلانیان هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ناوچەیەکەوە هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هاوکات دوێنێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەگەر بێتو هەر ڕووداوێک ڕوو بدا و خوێن بڕژێ، بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 37 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact