. . . .


8 Oct 2017

بەشداری چەندین هەیئەتی کومیتەی سویدی حدک لە پرسەی ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی لەو وڵاتە


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی هەینی رێکەوتی ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، لەسەر بانگهێشتنی کاک شۆرش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، هەیئەتێکی ح د ک بە بەشداری کاک رحیم محمد زادە و کاک محمد ئیسماعیلی بەشداری کۆرێک بوون کە لە مەکتەبی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم بەمەبەستی رێز گرتن لە سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکیەتی نیشتمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی فێدراڵ ڕێکخرابوو. هەیئەتی حیزبی هاوخەمی خۆیان بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆک تاڵەبانی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم گەیاند و لە دەفتەری یادکردنەوەکەیدا کە بەمەبەستی نووسینی چەند دێرێک لە سەر زیندەیاد سەرۆک مام جەلال، ئامادەکرابوو، سۆز و هەستی خۆیان بەرانبەرلەدەستدانی ئەو سیاسەتمەدارە گەورەیەی نەتەوەکەمان، دەربری. شایانی باسە کە لەوکۆرەدا، باڵوێزی زۆربەی وڵاتانی دنیا و ئەحزابی سوئێدی و کورد وڵاتانی دیکە بەشداربوون.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ئوروپا و بە تایبەت لە وڵاتی سوید، کۆڕی پرسە و ماتەمینی بۆ مەرگی سەرکردەی لێزان و شۆڕشگێڕی گەلەکەمان مام جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو. لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سوید هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ سەعید بیگزادە ئەندامی ڕێبەری حیزب و هاوڕێیەتی کاک کەریم بابەکری بەرپرسی کومیتەی ئۆرێبرۆ بەشداری کۆڕی پرسە و ماتەمینی مام جەلایان کرد لەو شارە. دوابەدوای پەیامی کومیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوڕێ سەعید بیگزادە ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، چەند وتەیەکی بۆ هاوخەمی و سەرەخۆشێ مەرگی مام جەلال پێشکەشی ئامادە بووان کرد. جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێ کەریم بابەکری پەیامی کومیتەی ئۆرێبرۆی حیزبی دیموکراتی کوردستان خوێندەوە.

هەر هەمان ڕۆژ لە شاری یۆتبۆری سویدیش هەیئەتێکی کومیتەی کومیتەی حیزب لەو شارە بەشداری پرسەی ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی،یان کرد. هەیئەتی حیزبی پێک هاتبوو لە هاوڕێیان کەریم حوسێنی و نەبەز عەلیدووست ئەندامانی کومیتەی گشتی حیزب لە وڵاتی سوید. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی چەپکە گوڵی ڕێزلێنایان خستە بەردەم وێنەی سەرۆک تالەبانی و ڕێزیان لە ٦٥ ساڵ خەباتی بێ پسانەوەی ئەو سەرکردە شۆڕشگێڕە گرت.
هەر لە ڕۆژی شەممەدا کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ بەشداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی سەرکردەی نەمر مام جەلال یان کرد و جەپکە گوڵی ڕیزلێنان لە بەردەم وێنەی مام جەلال دانا و بە گشتی ئەندامانی حیزب لەم کۆڕیادەدا بەشداریان کرد و هاوخەمی خۆیان بە کەرتی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە لینشۆپینگ ڕاگەیاند.

لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە هاوڕێیان ئازاد بانەیی و جەمال فەتحیان، لە دوو کوڕی پرسەی مام جەلال تاڵەبانی، لە شارەکانی مالمۆ و هێلسینگبۆری بەشدارییان کرد. لە کٶڕیادی شاری مالمۆ، هاوڕێ ئازاد بانەیی پەیامی پرسە و هاودەردی حیزبی دیموکراتی کوردستانی خوێندەوە و تاجە گوڵینەی ڕێزلێنانی خستە بەردەم وێنەی سەرۆک تاڵەبانی.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 287 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact