. . . .


1 Oct 2017

بەڕێوەچوونی کۆڕیادێک بە بۆنەی ٢٥هەمین ساڵەوەگەڕی کارەساتی میکونوس لە وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۳۰ی سپتامبری ۲۰۱۷ی زایینی بە مەبەستی ڕێز لێنان و ئەمەگناسی بەرامبە ر شەهیدانی کارەساتی تیڕۆڕی میکونوس، ڕێبەری شەهید دوکتور سادق شەڕەفکەندی و شەهیدان فەتاح عەبدولی، هومایون ئەردەڵان و نوری دێهکوردی کۆڕیادێک لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بە بەشداری نوێنەر و ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی چوارپارچەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەو وڵاتە پێک هات. کۆڕیادەکە کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری ڕوسکیلدە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی میکونوس و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاڕی حیزب و گەل دەستی پێکرد. سە رەتا لە لایەن هاوڕی خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک وێڕای بەخێرهاتن کردنی بەشداران بە کورتی ئاماژە بە مەبەستی پێک هاتنی کۆڕیادەکە و چلۆنایەتی و دەرکەوتەکانی ئەو کارەساتە و تیڕۆڕی ڕێبەری شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی له سه ر حیزب و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا. بەڕێز ڕەواندووست سپاسی بەشداری ئامادەبووانی کرد. بەدوای ئەو دا هاوڕێ ئالان بەهرامی ئەندامی پێشوی ڕێبەی حیزب باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر کارەساتی تیڕۆڕی میکونوس و شەهید کرانی ڕێبه ری شەهید دۆکتۆر شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ناوبراو وێڕای باسی چڵۆنایەتی کارەساتەکە کورتەیەکی لە ژیان و سەربردەی شەهیدی نەمر دوکتۆر شەڕەفکەندی باس کرد هەروەها به وردی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئامانجی ڕێبەرانی تیڕۆڕیست و تیڕۆڕیست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لێدانی سەری حیزبی دێموکڕات واتە ڕێبەڕانی بووە و و بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیان دەستیان لە هیچ پیلان و کردەوەیەکی جینایەتکارانە نەپاراستوە. تیڕۆڕی شەهیدان د. قاسملو و شەڕەفکەندی و چەندین کەس لە کادری ڕێبەری و بەرپرسانی پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب شاهیدی زیندووی ئەو سیاسەتە گڵاوەی رژیمن کە غەدرێکی مێژوویی بوو لەو حیزبە و بە داخەوە هەموو کۆڕ و کۆمەڵی بە ناو پارێزەری مافی مرۆڤ لە ئاستی کوێر وکەڕ و ڵالن. کۆڕگێڕ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو تیڕۆڕە زیاتر له هەموو جینایەتەکانی ڕژیم سەلمێنەری ڕەوایی بزوتنەوەی کوردی لە لایەن بیرو ڕای گشتی جیهانی بوو. وتەکانی بەڕێز بەهرامی لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادەبووان بەرەوڕوو بوو. لە بەشێکی دیکە کۆڕیادەکە دا فیلمێکی دیکۆمێنتاری له سەر ژیان و خەباتی ڕێبەری شەهید شەرەفکەندی پێشانی ئامادە بووان درا.
جێگای باسە کە ستافی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب و کوردکاناڵ کە بریتی بوون لە هاوڕێیان وریا مەللاک، ڕەحیم خالیدنژاد و حوسێن مەحمودی بوو ئەرکی تکنیکی، وێنە و فیلم هەڵگڕتنیان لە ئەستۆ بوو کە جێی خۆیەتی ماندوو نەبوونی و دەست خۆشیان لێبکرێ. کۆڕەکە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی هات.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان : کۆمیتەی دانمارک
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 341 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact