. . . .


23 Sep 2017

بەڕێوە چوونی کۆڕیادێک بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس


ناوەندی هەواڵ- سوید:دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی سپتامبر کۆڕیادێک بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهید کرانی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوکتور سادقی شەڕەفکەندی ، کاک فەتاح عەبدولی ، هومایون ئەردەڵان و نوری دێهکوردی، لە باکووری شاری ستۆکهۆڵم ، بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستیپێکرد. دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە کاک نەبەز عەلیدووست بە گەرمی بەخێرهاتنی بەشداران و نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی‌یەکان و کەسایەتی‌یە سیاسی و میوانەکان کرا و هاوکاتیش چەند کۆپڵە شێعری تایبەت بە شەهیدان پێشکەش کرد، هەر لەم بەشەدا کورتەباسێکی لە سەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی و گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و گووتی کە حیزبەکەمان حیزبی دێموکراتی کوردستان پشتیوانی لە ئیرادەی خەڵکی باشووری کوردستان دەکا و ئاورێکی کورتی لە کۆماری کوردستان دایەوە و گووتی کە لە هەرێمی کوردستانیش ئەوە کۆمارێکی دیکە درووست دەبێ کە بەری ڕەنج و زەحمەتی گەلەکەمانە، دواتر داوای لە ڕێزدار کاک ئیقباڵ سەفەری ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزب و چالاکی سیاسی، کرد کە باسەکەی خۆی وەک کۆڕگێری یەکەم پێشکەش بکات، کاک ئێقباڵ باسێکی لەسەر مێژووی تیرۆر و تێرۆڕی دەوڵەتی پیشکەش کرد کە سەرنجی بەشدارانی راکێشا.
دواتر رێزدار کاک ئیقباڵ سەفەری ئەندامی پێشووی رێبەریی حیزب و چالاکی سیاسی، کە یەکێک لە کۆڕگێڕەکان بوو، باسێکی لەسەر مێژووی تیرۆر و تێرۆڕی دەوڵەتی پیشکەش کرد کە سەرنجی بەشدارانی راکێشا.
هاوڕێ ئێقباڵ سەفەری بە ئاوڕدانەوە لە تێرۆر بە هەموو جۆر و شێوەکانییەوە، باسەکەی بە ئاماژە بە یەکەم تێرۆر لە ئێراندا لە سەردەمی ساسانییەکان دەست پێکرد. بەڕێزیان بە باس لە مێژووی تێرۆر و ڕەشە کوژی و بەکار هێنانی دەیان شێوەی و ڕێگای جۆراوجۆر، باسەکانی خۆی گرێ دایەوە بە تێرۆر و کوشتنی تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چ لە سەردەمی ڕژیمی پاشایەتی و بە تایبەت لە سەردەمی ڕژیمی ئیسلامی دا.
بەڕێز ئێقباڵ سەفەری ئینجا پەرژایە سەر چۆنیەتی و وردەکارییەکانی تێرۆری ڕژیمی ئیسلامی و ئەو پاشخانەی کە دامەزرێنەرانی ئەو حکومەتە پێش ئەوە بێنە سەردەسەلات لە ئێراندا دژ بە نەیارانی خۆیان بە کاریان هێناوە و ئاماژەی بە چەندین کەس لە تێرۆریست و پیاوکوژانی لایانگری ڕژیمی ئیسلامی کرد کە پاشان لەو حکوومەتە دا بوونەتە دەسەڵاتدار.
هاوڕێ ئێقباڵ سەفەری بە ئاماژە بە کات و ساتی تێرۆرەکانی ڕژیم لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ڕەشنووسێکی لە دەیان و بگرە سەدان کردەوەی تێرۆریستی ڕژیمی ئێران خستە ڕوو و کە یەکێک لەو تێرۆرانە بوو کە لە ئاڵمان ڕووی دا و تێیدا ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان و دوو کەس لە ئەندامانی ڕیبەری و دۆستێکی دێرینی حیزب تێیدا شەهید کران و سەرئەنجام دەزگای دادوەری ئاڵمان بڕیادەر و ئەنجام دەرانی ئەو کردەوە ناجوانمێرانەی مەحکووم و سزا دا.

بەشی دووهەمی کۆڕیادەکە لە لایەن بەڕیز دوکتور خالیدی خەیاتی مامۆستا زانستگا لە زانستی سیاسی لە زانستگای '' لینشۆپینگ'' باسێکی بەناوی کوردستان '' لە نێوان دێموکراتیزاسیۆن و موستەعمەرەیەکی بوون دا پێشکەش کرد. . لە باسەکەیدا دوکتور خالید بە هێنانەوەی زۆر بەڵگە و وێنە و لێدوان، سیاسەتی توانەوەی کورد لە لایەن رژێمی ئیسلامیی ئێرانی روونکردەوە. بەڕێزیان باسی شێواندنی زمانی کوردی، بە تاڵانبردنی ئاوی کوردستان، دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان و بە کورتی هەڵسووکەوتی داگیرکەرانەی دەسەڵاتی تاران لە رۆژهەڵاتی کوردستانی هێنایە بەرباس و رایگەیاند بێتوو هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامانجێکی روونیان لە خەبات و تێکۆشان نەبێ و بە هیوای سازان و شەراکەت دەگەڵ دەسەلاتی تاران بن، ئەم ئامانجە زۆر لە راستییەوە دوورە و ناگاتە مەبەستی خۆی. رێزدار دوکتور خالیدی خەیاتی پێیوابوو خەباتی کورد لەم بەشەی کوردستان گەیوەتە ئەو جێیەی کە دەبێ کورد دەوڵەتی ناوەندیی ئێران بە داگیرکەر پێناسە بکا و خەباتەکەی بەرەو سەربەخۆیی کوردستان جڵەوکێش بکا.
کۆڕیادەکە بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکان و کەسایەتییە کوردپەروەرەکانی تاراوگە دوای چوار کاتژمێر و نیو کۆتایی پێهات.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد پێکهێنەری ئەم کۆڕیادە بوو.
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 169 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact