. . . .


22 Sep 2017

بەشداریی وەفدێکی کۆمیتەی سویدی ح د ک لە کۆبوونەوەیەکی پارلمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی سپتامبری ٢٠١٧ لەسەر بانگهێشتی رایەڵکەی '' سیاسەتی پێچەوانە بۆ دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران'' بە هاوکاریی رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، لە پارلمانی سوئێد، کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نوێنەری حیزبەکانی: سوسیال دێموکرات، مودیرات، چەپ، لیبڕاڵەکان، مەسیحییە دێموکراتەکان، پارتی ژینگە و نوێنەری سەندیکاکانی کرێکاریی لە هەردوو بەشی راگوێزتن و ئاسن، هەواڵنێرانی بێ سنوور و هەروەها ''ویدا مێهران نیا'' خێزانی زیندانی سیاسی نیشتەجێی سوئێد ئەحمەد رەزا جەلالی دوکتور و لێکۆڵەر، لە یەکێک لە ژوورەکانی پارلمانی سوئێد پێکهات.
کۆبوونەوەکە بە وتەیەکی کورتی خاتوو'' ئامینە کاکەباوە'' و رێزدار '' ئاڕنە رووت'' سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی هەواڵەکانی رۆژ لە بەشی کولتور، دەستی پێکرد. ئارنە لە قسەکانیدا باسی هەلومەرجی نالەباری زیندانیانی سیاسی لە ئێران کرد و رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرت کە مافی زیندانییە سیاسییەکان، کەمینە نەتەوەییەکان و باقی چین و توێژەکانی وڵات پێشێل دەکرێت.
دواتر نوێنەری هەرکام لە حیزبە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە رەخنەی خۆیان لە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت و هەروەها داوایان لە حکومەتی سوئێد کرد، ئەگەر رژێمی ئێران ئاڵوگۆڕ بەسەر وەزعی نالەباری زیندانیانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ نەهێنێ، رێککەوتننامەی بازرگانیی نێوانیان چاوی پێدا بخشێتەوە و تەنانەت هەڵوەشێتەوە.
وەفدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبەشێکی باسەکاندا کوژرانی رۆژانەی کۆڵبەرانی کورد، پێشێلکرانی مافەکانی نەتەوەی کورد لە لایەن رژێمی ئێرانەوەی وەبیر بەشدار بوان هێناوە و خوازیاری مەحکووم کردنی رژێم بوون.
وەفدی حیزب لەو کۆبوونەوەدا پێک هاتبوو لە هاوڕێیان کەماڵ گروێسی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ئارێز رەمەزانی بەرپرسی پەیوەندییە سویدییەکانی کومیتە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید
hdk-parleman9-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 79 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact