. . . .


19 Sep 2017

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک له کۆنگرەی ساڵانەی حیزبی سوسیال دێموکڕاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی حیزبی سۆسیال دێموکڕاتی دانمارک هەیٸەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێ بێستون محەممە دزادە ٸەندامی کۆمیتە، لە کۆنگرەی ساڵانەی ئەو حیزبە دا بەشداریان کرد. کۆنگرەکە لە ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ڕێکەوتی ۱٦ و ۱۷ی سپتامبری ۲.۱۷ی زایینی لە شاری ٸاڵبۆرگی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو . کۆنگرە کاتژمێر۱۱ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بە ڕەسمی دەستی بە کارەکانی کرد. وتاری سکرتێری و بەڕێوەبەرانی پارتی سوسیال دیموکرات بڕگەی یەکەمی کاری کۆنگرە بوو. لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆنگرە دا و لە ساڵۆنێکی دیکە دا، لە لایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی حیزب سوسیال دیموکراتەوە، باسێکی تێروتەسەل لە سەر سیاسەت و ستراتیژی ئەو پارتە پێشکەشی میوانان کرا و میوانانیش پرسیار و بۆچوون و ڕەخنەی خویان هێنایە زمان. جێگای باسە شاندی حیزب چالاکانە لە باسەکانی ٸەو بەشە بەشداریان کرد. کۆنگرە لە ڕۆژ دووهەم واتە یەکشەممە بە باس لە سەر بە رنامەی کاری حیزب بۆ هەڵبژاردنەکانی دەوڵەتی داهاتوو و هە ڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی نوێ درێژەی بە کاری خۆیدا. پێویست بە ٸاماژەیە بەشداری شاندی حیزب لەگەڵ پێشوازی بەڕێوەبەرانی کۆنگرەکە بەرەوڕوو بوو

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتە ی دانمارک
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە کە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 82 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact