. . . .


17 Sep 2017

بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ٢٥سالەی تێرۆری بێرلین لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی میکۆنوس


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 17,09,2017ی زائینی، بە سروودی ئەی ڕەقیب یادی ٢٥مین ساڵرۆژی شەهیدانی جەنایەتی میکۆنوسی ئاڵمان، کە لە لایان تێڕۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کران، لە بەر هەمان ڕێستوران و لە بەردەم مۆنومێنتی شەهیدانی میکۆنوس کرایەوە. بەشێک لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕات و هێزە کوردستانییەکان لە شاری بێڕلین،ی پایتەختی وڵاتی ئاڵمان بۆ ڕێزو بەرز ڕاگرتنی یادی شه هیدانی ١٧ی سپتەمبری 1992ی زائینی، ڕێبەری لێوەشاوەی حیزبەکەمان دکتۆر سادق شەرفکندی ، فەتاح عەبدوولی ئەندامی ڕێبەری و هومایوون ئەردڵان نوێنەری حیزب لە ئاڵمان و دوستی حیزبەکەمان نوری دیهکوردی لە ڕەستورانی میکۆنۆس، بە دانانی دەستە گوڵ و وێنەی نەمران، پەیام، نمایش و وتار ڕێز و وەفاداری خۆیان بۆ خەبات وبیر و ڕێبازیان دەربڕی و درێژەدانی ڕێگای خەباتیان دووپات کردەوە. پەیامێک لەلایان کاک کاوەی شەریفیان ئەندامی کومیتەی حیزبی دێموکڕات لە ئاڵمان خوێندرایەوە و بەدوای ئەودا پەیامی یەکیەتی قوتابیانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە لایان کاک ناسر ڕەسوڵ نژاد پێشکەش کرا. پاشان لە لایان کاک ناسر فەتحی، کورتە نمایشێک بۆ ئەم ڕۆژە و یادە نمایش کرا. جێگای ئاماژەیە پارتی ئازادی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستانی سوریە بەشداری ئەو کۆڕ و یادکردنەوە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان
وێنەکانی ئەو کۆڕیادە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 382 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact