. . . .


17 Sep 2017

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە جێژنی ٣٧سالەی دامەزرانی سازمانی خەبات لە نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رێورەسمێک لە لایەن کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتەوە لە شاری رۆدەی ئەو وڵاتە، بۆ رێزگرتن لە ٣٧-مین سالرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوە چوو. هەیئەتێکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی شەممە ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی بە سەرپەرەستی سۆران شێرزاد ئەندامی کومیتەی گشتی حدک لە وڵاتی نۆروێژ، حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد، محەممەد غەمبارو غەفوور واوەیی بەشدارییان لە رێورەسمی ٣٧ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەبات‌دا کرد. رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب‌و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێز بابە شێخ حوسێنی سکرتێری سازمانی خەبات باسێکی لە سەر مێژووی خەبات‌و تێکۆشانی ڕێکخراوەکەیان ‌و بارودۆخی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌و رێفراندنۆمی باشووری کوردستان پێشکەش کرد. بەڕێز حوسێنی بە ئاماژە بە پرش‌و بڵاوی نێو ماڵی کورد لە رۆژهەڵات، داوای کرد حەولی جدی'تر بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بدرێت، هەروەها داوای کرد کە کوردانی باشوور بە وەلانانی کێشە ناوخۆییەکان هاوهەڵوێست بن لە سەر مەسەلە نەتەوەیی‌و نیشتیمانییەکان‌و لە رۆژی ٢٥ی٩ دا بە "بەڵێ" دەنگ بە رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشوور بدەن. لە بەشی پەیامەکاندا، هاوڕێ سۆران شیرزاد پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی خوێندەوە. لەو پەیامە دا وێڕای ئاوڕدانەوە لە مێژووی خەبات‌و تێکۆشانی نەتەوەیی سازمانی خەبات وەک رێکخراوێکی دەروەستی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، باسێکیش لە خاڵە بەهێزەکانی سازمان کرابوو. میانەرەوی سیاسیی، دان بەخۆداگرتن زۆر خاڵی‌تر کارنامەی بەهێزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە ‌و ئاواتی سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەو رێکخراوە تێکۆشەرە خواسترا بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان - کومیتەی نۆروێژ
hdk-xabat-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 165 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact