. . . .


9 Sep 2017

بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ئۆسلۆ،ی پایتەختی نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بەشکۆ بۆ پشگیری لە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ بەڕێوە چوو. لەو چالاکییە جەماوەرییەدا کە سەدان کەس لە کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بەشدارییان تێدا کرد پەیامی بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەرنەڤاڵە مەزنە خوێندرایەوە کە لە پەیامەکەی بەڕێزیان‌دا ئاماژە بە چەرمەسەرییەکانی نەتەوەی کوردی لە رابردوودا کردبوو و سپاسی پشگیری کوردانی دەرەوەی وڵاتی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوور کوردستان‌دا کردبوو و داوای کردبوو کە لە ٢٥ی٩ی ٢٠١٧ی زایینی‌دا بە ئەرێ دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەن. لەو کەرنەڤاڵەدا چەندین کەسایەتی و ئەندامانی بەربژێری پارلەمانی نۆروێژی‌ لە حیزبی کارگەران، سوسیاسلیست چەپی نۆروێژ، پارتی لیبرال و زۆر لایەنی‌تر بەشداریی ئەو چالاکییە بوون.
پێویتسە بگوترێ هاوکات لەگەڵ کەرنەڤالی پشگیری لە سەربەخۆیی کوردستان، بەشێک لە تێکۆشەرانی کورد بە بەرز کردنەوەی وێنەی خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان پشگیری خۆیان بۆ جوڵانەوەی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕێ‌و نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی هەروەها بە نوێنەرایەتی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێک خوێندرایەوە کە وێڕای پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشووری کوردستان باسی نارەزایەتییەکانی شارەکانی بانە، سنە‌و کرماشانی کردبوو کە بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرامبەر کوشتاری بێبەزییانەی کۆڵبەران نارەزایەتییان دەربڕیوە.ئەو چالاکییە تا درەنگانێکی ئێوارێ درێژەی هەبوو کە چەندین بڕگەی هونەریشی لەخۆ گرتبوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
sarbaxoyi-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 158 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact