. . . .


9 Sep 2017

دیداری نێوان دوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆما جڤاکیی کوردستان


رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ١٨ی خه‌رمانان هه‌یئه‌تێکی کۆماجڤاکیی کوردستان به‌سه‌رپه‌ره‌ستی هه‌ڤاڵ سه‌رحه‌د ڤارتۆ، وته‌بێژی که‌جه‌که‌ و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، سه‌ردانی سکرتاریایی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌یان کردو ، له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبێ دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌ره‌په‌ره‌ستی هاوڕێ حه‌سه‌ن ‌قادرزاده‌ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ گه‌رمی پێشوازی کران.
له‌ دانیشتنێکی نێوان هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت ، کۆمه‌ڵێک باس و بابه‌تی سیاسی و ئه‌مرۆیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وناوچه‌یی، شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی عێراق و سووریه‌ و پرسی کورد، له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، نه‌خش و ده‌وری زلهێزه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی دژبه ‌کوردو، هاوکاروی و پێوه‌ندی نێوانیان و به‌تایبه‌تی چڕبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی و هاوکاری و پیلانه‌کانی تورکیا وئێران دژ به‌ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان و چونیه‌تی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ تاوتوێ کرا.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کرا که‌ له‌ هه‌لومه‌رجی ناسکی ئێستا‌دا، وریایی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی یه‌کیه‌تی و یه‌کریزی نێو ماڵی کورد له‌ ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی حیزبه‌کان و مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ئامانج و ئاواته‌کان‌یه‌تی.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌‌دا، هه‌یئه‌تی که‌جه‌که‌، پێکهاتنی کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی و چاوه‌ڕاونیی به‌شداری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و چۆنیه‌تی هاوکاری و له‌ چوارچێوری کۆمه‌ڵێک پڕنسیپی هاوبه‌ش که‌ ئامانج به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بێ، نه‌ک به‌رژوه‌ندی حیزب، خسته‌ڕوو.
له‌ درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌ باس له‌ هاوکاری و پێوه‌ندی دوو لایه‌ن کرا به‌شێوه‌ی مه‌یدانی له‌ سنووره‌کان وهه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پێشهات وگرفتانه‌ی دێنه‌ ئاراوه و، هه‌ردوولا له‌و بڕوایه‌‌دا بوون که‌ به‌ روحێکی کوردانه‌و،دۆستانه‌ پێش به‌ رووداوی نه‌خوازرا و بگیرێ و له‌ ڕێگای دانیشتن ودیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.
له‌ ئاکام‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وباس وبابه‌تانه‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌‌دا باس کران، هاوڕا بوون بۆ پته‌وکردن و به‌ هێز کردنی پێوه‌ندییه‌کان، ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌ و چاوپێکه‌وتننانه‌ له‌ داهاتووش درێژه‌ی هه‌بێ.
له‌ کۆتایی ئه‌و دیداره‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی درا.
hdk-pkk-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 114 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact