. . . .


9 Sep 2017

بە بەشداری هەموو ئەندامانی، کومیتەی بەڕێوەبەری دەرەوەی ولاتی حدک کۆبووەوە


ناوەندی هەواڵ- سوید: کومیتەی بەڕیوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کاروباری حیزب لە دەرەوەی وڵات و پێداچوونەوە و داڕشتنی بەرنامەی گونجاو بۆ وەرزێکی نوێی خەبات و تێکۆشان، بە ئامادە بوونی هەموو ئەندامانی، ڕۆژی ٩ی سێپتامبر لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید کۆبووەوە.
سەرەتا کۆبونەوەکە بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان بەگشتی شەهیدانی میکونوس بەتایبەتی دەستی بەکارەکانی کرد.
بەرێز کاک مستەفا شەلماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیتەی بەرێوەبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات لەسەر سیاسەتەکانی حیزب و کاروباری حیزب لەدەرەوەی وڵات باسێکی تێروتەسەلی پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
دواتر بەرێزکاک خالید وەنەوشە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب کە بەسەفەرێك هاتووەتە دەرەوەی وڵات لەپیوەندی لەگەڵ دواین ڕووداوەکانی کوردستان باسێکێ پێشکەشی کۆمیتە ی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵات کرد.
لەو پەیوەندییەدا هاورێیانی رێبەری پرسیار و تێبینیەکانی خۆیان خستە روو.
پێداچونەوە بە بەش و بەرپرسایەتییەکان لەچوارچێوەی کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵات و ئۆرگانەکانی دا بەشێکی دیکەی کاتی کۆبوونەوەی بۆ تەرخان کرا.
خاتوو شەهین زاد ئەحمەد بەرپرسی کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکییەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات و ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری حیزب لە دەرەوەی وڵات لەپیوەندی لەگەڵ کاروباری رێکخراوی ژنان، گیروگرفتەکانی ئەو بەشە و زیاتر کاراکردنەوەی ئەم رێکخراوە هێندێك تێبینی پێشکەشی کۆبونەوەکە کرد کە لەلایەن ئەندامانی بەشدارەوە پێشوازی لەو پێشنیارانە کرا.
کۆبونەوەکە دوای یەک رۆژ کاری بەردەوام، و داڕشتنەوەی هەیکەلی ئۆرگانەکان و دیاری کردنی پلان و بەرنامە بۆ وەرزی داهاتووی کار و تێکۆشان کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی دەرەوەی وڵات
٩ی سپتامبری ٢٠١٧ سوید- ستوکهولم
kobonawa-2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 88 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact