. . . .


3 Sep 2017

بەشداری ئەندامانی ح د ک و یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە فستیواڵی ساڵانەی حیزبی کمۆنیستی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە ڕۆژەکانی ٢ و ٣ی مانگی سپتامبری ٢٠١٧ فستیڤاڵی ساڵانەی حیزبی کۆمنیستی ئوتریش لە شاری وییەن بە بەشداری نوێنەرایەتی سەدان ڕیکخراو و نەتەوەی جیاواز، بەڕێوەچوو. لەو فستیڤاڵە دا گرووپ، کۆمەڵە و ڕێکخراوی سەربە نەتەوە بەشدارەکان بە پیشاندانی فەرهەنگ و کولتوری خۆیان و هەڵواسینی وێنە و دروشمی جۆراوجۆر، هەوڵی خۆناساندنیان بە گەلی ئوتریش و خەڵکانی دیکەی جێگیر لەم وڵاتە دەدا.
هاوڕێیان و ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش بە هاوکاری یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان و دۆستان و لاینگرانی حیزبی، بە شێوەیەکی زۆر چالاکانە لەو فستیڤاڵە دا بەشداریان کرد و توانیان سەرنجی خەڵکێکی زۆر بۆ لای ستاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ڕاکێشن
لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژە دا ستاندەی کۆمیتەی حدک، کە بە ئاڵای کوردستان ، ئارمی حیزبی و لۆگۆی یەکیەتی ژنان و وێنەی شەهیدان ڕازابووەوە، نەک هەر بووە جێی سەرنجی خەڵکێکی یەکجار زۆر، بەڵکوو بەدانی زانیاری و ئاگاداری لە سەر بارودۆخی کوردستان و ئامانجەکانی حدک و هەروەها ناساندی داخوازیەکانی نەتەوەی کورد، لەقاودانی پلان و پڕۆپاگەندە و بەرنامە دژی ئینسانیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لق و پۆپەکانی لە ناو خۆی ئێران و لە وڵاتانی دیکەدا، توانیان ببنە ناوەندێکی سەرەکی بۆ گەیاندنی زانیاریەکان و بەم شیوەیە لەگەڵ خەڵکانیکی زۆر راستەوخۆ بکەونە دوان و گفتوگۆ..
کۆمیتەی حدک لە وڵاتی ئوتریش بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت سوپاس و دەستخۆشی خۆی بۆ ئەو هەموو هاوکاری و ماندوو بوونەی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب دەرببرێت.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 54 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact