. . . .


3 Sep 2017

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەی گەورە بۆ پشتگیری لە بەندکراوانی سیاسی ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی لە شاری کۆڵن ی ئاڵمان کووبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی ئێران پێک هات. سەرەتای بەرنامەی کۆبوونەوە بەڕێز ناسر کار ساز،وتارێکی لەسەر ئێعدام، فشارو زەبر و زەنگی ڕێژیم بۆ سەر خەڵک و بە تایبەت بەندکراوە سیاسییەکان پێشکەش کرد. پاشان ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، بۆ پشتیوانی لە سێ دەستە بەندکراوانی سیاسی قسەی کرد ١-مانگرتووانی سیاسی بەندیخانەی ڕەجای شاری کەرەج، ٢- لە سەر وەزعی برای ناوبراو ڕامین حوسێن پەناهی، ٣- تەواوی زیندانیانی سیاسی بێ ناو و نیشان. ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا، باسی بایکۆتی پتر لە بیست کەس لە بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی شاری کەرەجی کرد کە چل ڕۆژە مانیان لە خوارد گرتووە. بەدوای دەستبەسەر کردنی ڕامین حوسێن پەناهی و حەولدان بۆ ئاگادار بوون لە وەزعیەتی ناوبراو و دەستبەسەر کردنی زیاتر لە شەست کەسی ئەندامانی بنەماڵەکەیان بێ ئاکام بووە. هەر لەو پەویەندییە دا ناوبراو ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ئۆرگانی پزشکی کرد سەبارەت بە پێڕانەگەیشتنی ڕامین حوسێن پەناهی وەک حەقی بەندیەکی سیاسی. هەروەها ئەو چەند کەسەش وەک بەندکراوانی بێ ناو و نیشان ناویان هات١- کەماڵ شەریفی، ٢- چەنگیز قەدەم خێر٣- مێهدی پاک مێهر٤- زێنەب جەلالیان، ٥- ڕامین حوسێن پەناهی. هەر لەدرێژەی بەرنامەکەدا خاتوون باقرزادە، لەگەڵ یادێک لە محەممەدعەلی تاهیری، داوای ئازادی هەموو بەندکراوانی سیاسی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد. ناوبراو باسی لەو زەخت، زوڵم و گوشارانە کرد کە لە لایەن داودەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕژیمەوە دەرحەق بە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی لە ئێراندا پەیڕەو دەکرێ. بە دوای ئەودا نوێنەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، باسێکی لەسەر زۆڵم و زۆری و نەهامەتییەکانی نەتەوەی کوردی بەدەستی ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئێران کرد و داوای پشتیوانی پڕۆژەی ڕاسانی تازەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانی کرد. خاتوو نەسرین ڕەمەزان عەلی ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کارگەری، داوای یەکڕیزی و یەک دەنگ بوونی کرد لە نێوان هێز وڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دا. بەدوای ئەودا حەمە میسری ئەندامی کۆمەڵە داوای ڕاگرتنی سزای ئێعدامی کرد لە ئێراندا. لە کۆتای بەرنامەکەدا بەڕێز شام بەیانی، یادی چل ساڵەی نزامی ئیستیبداد و کوشتاری لاوانی دژبەری دەسەڵاتی ڕێژیمی سەرەڕۆی ئیسلامی ئێرانی کرد. جێی ئاماژە پێکردنە کە، بەشێکی زۆری ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەشداری ئەو گردبوونەوەیە بوون و چالاکانە حزووریان هەبوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان

وێنەکانی ئەو کۆبوونەوەیە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 232 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact