. . . .


25 Aug 2017

بەشداری بەرچاوی کوردانی دانیشتوی تورکو و دەوربەر لە خۆپێشاندانی دژی توندوتیژی


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: بە بەشداری دەیان کەس نارەزایەتیەکی هێمنانە لە ناوەندی شاری تورکو بەڕیوە چوو. هەڵگرتنی چەندین دروشم و ئالای کوردستان وئاڵای وڵاتی فینلەند پێکەوە و ڕاوەستا نی ڕێک و پێک لە سەف دا کە بوو بە هۆی ئەوەی سەرنجی هاووڵاتیانی فینلەندی بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. هەر وەها هاتنی پەیامنێران تیڤی و ڕادیۆ و رۆژنامە و ساز دانی وتووێژ لەگەڵ بەشدار بووان دیمەنێکی باش و سەرنجڕاکێشی پێشانی هەموان دا بە جۆریک لە فرمێشک لە چاوی هاووڵاتیانی فینلەندی دەهاتە خوار. لە هەمان کات دا دەری خست کە کوردان لە وڵاتی فینلەند خۆیان بە شەریک و هاوخەم و پشتیوانی وڵاتی خانەخوێ دەزانن و لە گەڵ ئازار نارەحەتیەکانیاندا دەژین و بەشدارن،.ڕیز و سپاس بۆ هەموو ئەو خووشک برا بەڕیزانەی بە بەشداری خۆیان سەری کوردانیان لە شاری تورکو بەرز ڕاگرت.
hdk-torko.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 208 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact