. . . .


20 Aug 2017

به‌ڕێوه‌چونی چێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ ٧٢هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی ئاگۆستی٢٠١٧ی زاینی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی دانماركی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕه‌سمێكی به‌شكۆ بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی ٧٢ی ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزب و پیرۆز كردنی چێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌شاری گڕێوه‌سه‌ر به‌كۆپێنهاگ پێته‌ختی ئه‌و وڵاته‌پێك هات. جێژنه‌كه ‌كاتژمێر ٧ی پاش نیوەڕۆ به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خولەکێک بێده‌نگی بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاد و ڕووحی شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی حیزب و گه‌ل ده‌ستی پێكرد. پاشان له ‌لایه‌ن به‌ڕه‌وه‌به‌ری به‌رنامه‌ خاتوو‌ سروه ‌فه‌تتاحی وێڕای خوێندنه‌وه‌ی ڕێزبه‌ندی به‌رنامه‌‌كان ئیشاره‌یه‌كی كوردتیش به‌چێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ و مێژووی ئەو ڕۆژە مەزنە كرا. دوابەدوای ئەو په‌یامی كۆمیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن هاوڕی خالید ڕه‌واندووست به‌رپرسی كۆمیته‌ی دانمارك پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێز خالید له‌په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان و پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی ئه‌وڕۆژه‌ پیرۆزه‌، به‌وردی ئیشاره‌ی به‌ڕێكه‌وت و هۆكاری چلۆنیایه‌تی درووست بوون و زەروورەتی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی( ژكاف) له‌لایه‌ن پێشه‌وا نه‌مر قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێیانی کرا. بەڕێز رەواندووست بە ئاماژە بە قۆناغه ‌سه‌خت و دشوارەکانی خه‌باتی حیزب و ئیعدام و زیندانی كرانی پێشه‌وای نه‌مر و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له‌ سەردەمی حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی پاشایه‌تیدا، ده‌ست پێكردنی قۆناغی نوێی خه‌باتی چه‌كداری ئاشكرا پاش ڕوخانی ڕێژیمی شای گۆربه‌گۆر و هاتنه‌سه‌ركاری ڕێژیمی ترۆریستی ئیسلامی و ئه‌و ٣٨ ساله‌ به‌ربه‌ره‌كانیه ‌سه‌خته‌ی كه‌ به ‌خوێنی زیاتر له‌(٥٠٠٠ هه‌زار شه‌هید و تیرۆر كرانی ٢ ڕێبه‌ری بلیمه‌ت و زانا شه‌هیدان دوكتۆر قاسملوو و دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و ده‌یان كادر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی حیزب ب ه‌ده‌ستی تیرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامی به‌رهه‌م وده‌ستكه‌وتی زۆری بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بووه‌.)
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی كۆمیته‌دا وێڕای ئیشاره ‌به‌هەلومه‌رجی ئێستا و له‌گۆڕێ دا بوونی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له ‌باشووری كوردستان، جەختی لە سەر زه‌رووره‌تی یه‌كڕیزی و یه‌كگڕتوویی گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان کرد بۆ پشتیوانی كردن و حه‌ول دان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه ‌نیشتمانیه ‌له ‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان كه‌ئه‌ركی هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازدیخوازه‌. پاشان په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دێموكڕاتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز عبدووڵا پشده‌ری پێشكه‌ش كرا. له‌به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كانی ڕێوڕەسمی ٧٢ هەمین سالەوگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، ئێواره‌خوانێك كه ‌له ‌لایه‌ن بنەماڵە حیزبیەکانەوە ‌‌ئاماده‌ كرا بوو پێشكه‌ش به‌ به‌شدارن كرا.
بەشی کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه ‌به ‌شادی و هه‌ڵپه‌ركێی ئاماده بووان ‌تا ده‌ره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا. كۆمیته‌ی دانمارك زۆر به‌ڕێزه‌وه ‌سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دەکات كه‌ هاوكارمان بوون له‌به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی ٧٢هه‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندا.

حیزبی دێموكراتی كوردستان- كۆمیته‌ی دانمارک
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 164 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact