. . . .


17 Apr 2017

پێکهێنانی کۆبوونەوە و ئێوارە خوانێک لە لایەن کومیتەی حدک لە هاونۆوێری ئاڵمان بۆ کوردانی ئەو ناوچەیە


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۱٥/۰٤/۲۰۱۷ی زایینی کومێتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەریمی باکوری ئاڵمان، بە مەبەستی خۆناساندن و کردنەوە دەرگای هاوکاری وهاوفکری لە نێوان حیزبی وڕێکخراو و کۆمەڵە کلتووری و هەورەها کوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە، ئێوارە ئاهەنگێکی پێک هێنا. سەرەتا بە نۆێنەرایەتی کومیتە هاوڕێ حوسێن فەتحی لەگەڵ بەخێرهێنانی بەشداران، باسێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئامانجی کۆبونەوەکە پێشکەش کرد. پاشان نوێنەری لایەنەکانی بەشدار وتار پێرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە کومیتەی هەرێمی حدک کرد و خۆشحالی خۆیان لە دامەزرانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە دەربری وئامادەگی حیزبەکەیان بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش راگەیاند. ئەو لایەنانەی کە لەو ئێوارە خوانە دابەشدار بوون و پەیامیان پێشکەش کرد بریتی بوون:
- له کۆمەڵه ی زه حمەت کێشانی کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
- پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕۆژئاوا .
پێویست بە ئاماژەیە کە بەشێکی زۆری ئەو کۆبوونەوە و ئێوارە خوانە تەرخان کرا بۆ وتووێژو ئاڵوگۆری بیرورا لە نێوان بەشداران دا

حیزبی دێموکراتی کورستان- کومیتەی ئاڵمان
alman-hanever.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 141 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact