. . . .


17 Apr 2017

بەرێوەچوونی سیمینارێکی سیاسیی لە وڵاتی فینلاند بۆ بەڕێز مستەفا شەڵماشی


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥-٤-٢٠١٧لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، سیمینارێکی سیاسی بۆ بەرێز و تێکۆشەر کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەی سیاسیی و بەرپرسی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە شاری تورکو پێک هات. سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا لە لایەن کاک ئەییوب سوری بەرێوەبەری سمینارەکە وێرای بەخێر هێنانی میوانەکان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەروەها لە پێوەندی پێک هێنانی سمینارەکە و باسەکانی ئەو سمینارە بە کورتی بۆ بەشداران دوا و دوای لە کاک مستەفا کرد بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی.
کاک مستەفا شڵماشی لە سەرەتای باسەکەیدا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان و سالیادی کارەساتی دلتەزێنی کارەساتی ئەنفال سڵاو و رێزی نارد بۆ شەهیدانی کوردستان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان، پاشان بە وردی لە مەر دوایین ئاڵ و گۆرە جیهانیەکان و کاریگەریەکانیان لە سەر کوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و سیاسەتی حدک لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ئاڵ و گۆرانەدا باسێکی پوخت و پڕ نێوەرۆکی پیشکەش کرد.. لە بەشی کۆتایی سمینارەکە بەشداران بە هێنانە بەر باسی پرسیار و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان نێوەرۆکی سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. شایانی باسە وێرای بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ، بەشێکی بەرچاو لە ئەندام، لاینگر و دۆستانی حدک لە وڵاتی فینلاند بەشداری ئەو سمینارەیان کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 151 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact