. . . .


10 Apr 2017

بە شداری شاندێکی کۆمیتەی ح دک لە سمیناری هاوبەشی پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستان ‌(باکور) لە وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۹ی ئاوریلی ۲۰۱۷ی زایینی، پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور سمینارێکی هاوبەشیان بە مەبەستی تاوتوێ و لێکدانەوەی گشتپرسی دەوڵەتی تورکیە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە وهەل ومەرجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ بەڕێزان سیراج قرجی ئەندامی ڕێبەری پارتی ئازادی و بەڕێز سەرهاد ئەندامی پارتی سوسیالیستی کوردستان " باکوور" لە شاری بڕۆندبی ئۆستەی وڵاتی دانمارک پێک هێنا. سمینارەکە کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. پاشان سوبحی میرزا بەڕێوەبەری سمینارەکە وێڕای بە خێرهاتن کردنی بەشداران، باسی لەو تەوەرانە کرد سمینارەکە کرد و داوای لە بەڕێز سیڕاج کرد کە باسەکەی خۆی پێشکەش بکات. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە هەلومەرج و ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تایبەت وڵاتی تورکیە، بۆچوونی پارتەکەی سەبارەت بە بایکۆتکردنی ڕاپرسیەکە ،لە سەر گشتپرسی ڕژیمی ئەردۆغان و ئامانجەکانی ئاک پارتی خستە ڕوو. پاش باسەکەی بەڕێز سیراج، بەرپرسی کۆمیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بەڕێز سەرهاد باسێکی هەر لەو پەیوەندیەدا و بۆچوونی پارتەکەی پێشکەش کرد. لە درێژە ئەو سمینارە دا ئامادە بووان بەپرسیار و ڕەخنە بە شداری باس و خواسەکان بوون و لە لایەن بەڕێزان سیراج و سەرهاد وڵامی پرسیارەکان درایەوە.
لە سەربانگهێشتی بەڕێوەبەرانی سمینارەکە شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک پێکهاتوو لە بەڕێزان خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتە و بێستون محەممەدزادە ئەندامی کۆمیتە و ڕەحیم خالید نیژاد ئامادەی سمینارەکەبوون و چالاکانە بەشداری باسەکانیان کرد. شایانی باسە کە هەیئەتی حیزبی لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان : کۆمیتەی دانمارک
hdk-psk2107-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 190 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact