. . . .


6 Aug 2017

پێکهێنانی سیمینارێکی تەشکیلاتی و سیاسی بۆ بەڕێز کاک مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی ح د ک لە ڤییەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە درێژەی سەردانەکانی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەڕیز کاک مستەفا مەولودی لە تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات و کۆمیتەی وڵاتەکان، لە ڕێکەوتی ٦ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی لە لایەن کۆمیتەی ئوتریشەوە سیمینارێکی تەشکیلاتی سیاسی بۆ بەڕێزیان پێکهێنا.
. سیمینارەکە کە لە دوبەشی تەشکیلاتی و گشتی پێکهاتبوو بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوە چوو. لە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەشی یەکەمی سیمینارەکە واتا بەشی تەشکیلاتی دەستی پێکرد و سەرەتا لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی، ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ئوتریش بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەقیقەیەک بێ دەنگی ڕاگەیەندرا و هەروەها بە نوێنەرایەتی کۆمیتە و ئەندامان ، بەخێرهاتنی هاوڕێ کاک مستەفای کرد و خۆشحاڵی خۆی لە سەردانی بەرێزیان بۆ وڵاتی ئوتریش دەربڕی. لەم بەشەدا سکرتێری گشتی حیزبەکەمان لە ناو کۆڕی ئەندامانی تەشکیلاتی حیزبدا، باسێکی کورتی لە سەر حدک بە گشتی و هەروەها باسگەلێکی ناوخۆی حیزبی بۆ ئەندامانی حیزبەکەمان دوا. لەم بەشەدا، دوای وتەکانی بەڕێز مستەفا مەولودی، ئەندامانی حیزب زۆر چالاکانە بەشداری سیمینارەکەیان کردو و ڕەخنە و پێشنیارات و تێبینیەکانی خۆیان لە خستە ڕوو. ئەم بەشە لە سیمینارەکە لە گەل پێشوازی ئەندامانی حدک لە ئوتریش بەرەو ڕوو بو، ئاواتیان خواست کە لەم شێوە کۆڕ و کۆبونەوانە لە لایەن ئەندامانی ڕێبەری حیزبەوە زیاتر بگیردرێن. بەشی دووهەمی سیمینارەکە ، کە سیمینارێکی گشتی بوو بۆ نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی و ڕەوەندی کوردی پێکهات . بەڕێز مستەفا مەولودی، لە باسێکی تێر و تەسەل دا، لە سەر ئێران و حیزبی دیمۆکراتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژهەلاتی کردستان بە گشتی دوا. تەوەرێکی دیکەی باسەکانی بەڕێز مەولودی، باس لە سەر کوردستان و شۆڕشی کورد و لە دەرفەت و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ئەم شۆڕشە و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگای سیاسی گونجاو بۆ هەرچی زیاتر بە بەڕٶژکردنی پرسی کورد لە سەر ئاستی ناوچەی و نێو نەتەوەی بوو. دواین بەشی سیمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و بەشداران کە لەم بەشەدا، بەشداربوان بە پرسیار و تێبینیەکانیان زۆر بە گەرمی بەشداری ئەم بەشە لە باسەکان کرد. لە کۆتای دا دەبێ بڵێین بەشداران خۆشحاڵی خۆیان لە گرتنی ئەم سیمینارە دەربڕی و بە کارێکی زۆر گونجاو و زەروریان زانی.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8418 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact