. . . .


6 Aug 2017

بەشداری شاندی کۆمیتەی ح د ک له رێو ڕەسمی سێیەمین سالیادی کارەساتی شەنگاڵ له وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ۵ی ٸاگۆستی ۲۰۱۷ کۆمەڵەی کولتوری کوردانی ئیزەدی له وڵاتی دانمارک به هاوکاری فیدراسیۆنی کۆمەڵه کوردیەکان، به بۆنەی سییەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگاڵ و کۆمەڵکوژی و تاڵان و یەخسیر کردنی ژن و منداڵی ئیزەدییەکان، ڕێورەسمېکیان له شاری بروندبی سەر به کۆپنهاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک و به بەشداری ڕەوەندی کوردی و ٸەندامان ونوێنەرانی حیزب و لایەنه سیاسیەکان و کوردانی ئیزەدی دانیشتوی وڵاتی دانمارک پێکهێنا. ڕێوڕەسمەکه به خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له یاد و روحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلی کورد به تایبەت شەهیدانی کارەساتی شەنگاڵ، کاتژمێر ۳ی پاشنیوه ڕۆ دەستی پێکرد. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به خویندەوه ی په یام و پێشاندانی فیلمی دیکۆمێنتاری و وتارێکی روونکردنەوه له سەر کارەساتەکه له لایەن نوسەر و ڕۆژنامەنوس دەنیز سیرینجی که نوسه ری ۲ کتێب له سەر کارەساتی شەنگاڵه هەتا کاتژمێر۵ی پاشنیوەڕۆ درێژەی کێشا .
له سەر بانگهێشتی ڕەسمی فیدراسیۆن و کۆمەڵەی کولتوری کوردانی ئیزەدی، شاندێکی کۆمیته حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، پێکهاتوو له بەڕێزان خالید ڕەواندووست بەرپرسی کومیتە و بێستون محەممەدزاده ٸەندامی کۆمیته بەشداری ڕێوڕەسمەکه بوون و پەیامی هاوسۆزی دوبارەی ٸه ندامان ولایەنگرانی حیزبیان له وڵاتی دانمارک پێشکەش کرد که لە لایەن ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکەوە به گەرمی پێشوازیان لێ کرد .
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
shangal2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 237 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact