. . . .


6 Aug 2017

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی نۆروێژی ح د ک لە کۆریادی حەوتەمین سالوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ لە وڵاتی نۆروێژ بە سەرپەرەستی سەردار مەرەسەنە بەرپرسی کومیتە و هاوڕێیەتی بەڕێزان سۆران شێرزاد، حەسەن غەمبار، محەممەد غەمبار و غەفوور واوەیی بەشدارییان کرد لە حەوتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی سکرتێری پێشووی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و لە لایەن ڕێکخەرانی ئەو کۆڕیادەوە بە گەرمی ێشوازیان لێکرا‌. کۆریادەکە بە خوێندنەوەی بیوگرافی ‌و کارو تێکۆشانی مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی دەستی پێکرد کە پەڕژابووە سەر قۆناغە جۆربەجۆرەکانی خەباتی نەمر شێخ جەڵال کە هەر لە کۆمەڵەی 'ژ-ک"-ەوە دەستی پێکردووە. دواتر سکرتێری سازمانی خەبات کاک باباشێخ حوسێنی باسێکی لە سەر سەداقەت، باوەڕ و کەسایەتی نەمر شێخ جەلال پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. پەیامی هەیئەتی حیزب لە لایەن کاک سەردار مەرەسەنەوە پێشکەش کرا کە باسی رۆڵی بەرچاوی مامۆستایانی ئایینی لە مێژووی تێکۆشانی نەتەوەیی‌دا کرد و رۆڵی نەمر سێخ جەلالی حوسێنیشی وەک مامۆستایەکی ئایینی بەرز نرخاند و هیوای خواست ئاوات ‌و ئامانجەکانی شێخ جەلال ‌و سەرجەم تێکۆشەرانی کورد وەدی بێت. هەر لەو کۆریادەدا نوێنەری بەشێکی بەرچاو لە هێزو لایەنە سیاسییەکان بەشدار بوون کە پەیامیان بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
xabat-hdk2017.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 338 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact