. . . .


5 Aug 2017

سه‌ردانی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌كیەتیی نیشتمانیی کوردستان له سکرتاریای حدک


به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ٤ ی ئووتی ٢٠١٧، به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیەتیی نیشتمانی کوردستان به هاوڕێیه‌تی ژمار‌‌ه‌یه‌ک له کاربه‌د‌ه‌ستانی حیزبی و حکوومیی کۆیه سه‌ردانی د‌ه‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و له‌لایه‌ن د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و ژمار‌ه‌یه‌ک له هاوڕێیانی د‌ه‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه پێشوازیی لێ کرا.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا دوو لایه‌ن وێڕای د‌ه‌ربڕینه‌وه‌ی په‌یامی دۆستایه‌تی و برایه‌تیی هه‌ردوو لا و هاوپێو‌ه‌ندیی نێوان کورد له رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، سه‌بار‌ه‌ت به دوایین ئاڵوگۆڕ‌ه‌کانی ناوچه و کوردستان به‌تایبه‌ت ڕ‌ه‌وتی روو به کۆتایی شه‌ڕی داعش و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێود‌ه‌وڵه‌تی و ده‌ره‌نجامه‌کانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد به گشتی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له‌و دیدار‌ه دۆستانه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی ڕیز‌ه‌کانی کورد به‌تایبه‌تی نێوماڵی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان و لێكگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگیی کوردی سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان به چه‌شنێك به قازانجی پێو‌ه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد و پێشو‌ه‌چوونی پرسی کورد له ته‌واوه‌‌تی خۆیدا بێ، کرایه‌وه.
ynk-hdk8-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 121 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact