. . . .


1 Aug 2017

لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا لە شاری دیواندەرە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو


تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە، بە بۆنەی ٧٢ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە لە چەندین شوێنی ئەم شارە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
چالاکان و هەڵسوڕاوانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دیواندەرە، بە بڵاوکردنەوەی سەدان نووسخە لە تراکتەکانی تایبەت بە یادی ٧٢ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، بە شێوەیەکی بەربەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێن و گەڕەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ گەلاوێژەوە لە شاری دیواندەرە تێکۆشانی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
شەهرەکی بێهداشت، مەیدانی بەسیج، شەهرەکی ئەندێشە، وروودی شار، دەبیرستانی نموونەی دەوڵەتی کوڕانە، شەقامی ١٦ میتری، دەبیرستانی ئەمیری، عەمباری جەهاد، پارکی ٢٢ی گوڵان و زۆرێک لە کۆڵانەکانی شار.
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو چالاکییە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 70 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact