. . . .


1 Aug 2017

بەهمەن قوبادی لە ناو ٢٥ دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیهان


“بەهمەن قوبادی” لە ناو ٢٥ دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیهان، لە لایەن رەخنەگرانی سینەمایی رێکخراوەی گرینگی “رۆتین تۆمەیتۆ” دیاریکرا.
لە دوای توێژینەوەیەکی تێرووتەسەل و بە بڕوای کارناسان و ڕەخنەگرانی پرۆفێشناڵی سینەمایی و هەروەها بە پێی پێوانەی ڕەخنەکان و نووسراوەکان لە لایەن ڕێکخراوەی گرینگی سینەمایی “رۆتین تۆمەیتۆ” Rotten Tomatoe و ماڵپەڕیی گرینگی سینەمایی “مێتاکریتیک” Metacritic،٢٥ دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی ٢١ی جیهان رێزبەندیی کران.
دەرئەنجامەکان دەریدەخات کە ئەم ریزبەندییە بە پێی فیلمسازانێک لە سەرتاسەری جیهان دەستنیشانکراوە کە لە رۆژی ١ی ژانوییەی ٢٠٠٠ی زایینی بەدواوە یانێ لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە تا ئێستا، لانی کەم چوار فیلمی سینەماییان سازکردبێت و بەم بەرهەمانە لە فیستیڤاڵە گرینگە نێودەوڵەتییەکانیدا بەشدارییان کردبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە، رێژەی ئەو فیلمسازانەی کە لەم بەشەدا جێدەگرن زۆر لەم رێژەیە زیاترە کە لە زەیندا دەگونجێت.
لەم ریزبەندییە پڕشانازییەی دەرهێنەرە جیهانییەکاندا، ناوی “بەهمەن قوبادی” فیلمسازی ناوداری کوردیی ئێرانی بەرچاودەکەوێت و بە ناونیشانی یەکێک لە باشترین فیلمسازانی سەدەی بیست و یەکی دنیا دیاریکراوە و بە هۆگرانی سینەمای جیهان ناسێندراوە.
“بەهمەن قوبادی” وەکوو ئەندامی کارا لە نێوان ئەم دەرهێنەر ناودارانەی سینەمای جیهان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و هەروەها ناوی فیلمسازانی ناوداری دیکەش لەوانە: “ئالفۆنسۆ کۆارۆن” Alfonso Cuarón، “ئێلێکساندێر پێین” Alexander Payne، “پۆل تۆماس ئاندێرسۆن” Paul Thomas Anderson، “برایانی داردێن” Dardenne brothers، “نووری بیلگە جەیلان” Nuri Bilge Ceylan و … بەرچاودەکەوێت.
کارناسان و ڕەخنەگرانی پرۆفێشناڵی سینەمایی ڕێکخراوەی گرینگی سینەمایی “رۆتین تۆمەیتۆ” لەم ڕاپرسییەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ فیلمە سینەماییەکانی “کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان” لە ساڵی ٢٠٠٠، “گۆرانییەکانی وڵاتی دایکییم” لە ساڵی ٢٠٠٢، “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە ساڵی ٢٠٠٤، “نیوە مانگ” لە ساڵی ٢٠٠٦ و “کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە” لە ساڵی٢٠٠٩ لە بەرهەمەکانی “بەهمەن قوبادی” کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 64 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact