. . . .


26 Jul 2017

بەشداری نوێنەری ح د ک لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە ڕیفراندۆم و بارودۆخی باشووری کوردستان، لە واشنگتۆن


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جولای ٢٠١٧ی زایینی، لە يەكيک له هۆڵەکانی كونگرێسى ئه مريكا لە واشينگتون، كونفرانسيك له سەر ريفراندوم وداهاتوى باشورى كوردستان وهاوكارى هيزى پيشمه رگه، له لايەن نوينەرأيەتى حكومەتى هەريمى كوردستان و سەنتەری توژينەوەى زانكوى سوران و لەندەن بەريوه چوو. لەو سمینارە دا باس لە دیاری کردنی ڕۆژی ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی کوردستان، ڕەوشی ئیستای باشووری کوردستان و پێشهاتەکانی ئەو بڕیارەی حکومەتی کوردستان کرا. هاوکات باس لە داهاتووی ناوچەکە دوای کۆتایی داعش و گرفتی کورد لەگەڵ دراوسێکانی کرا. چەندین کەس لەو سمینارە دا قسەیان کرد و وڵامی پرسیاری بەشدارانیان دایەوە کە بریتی بوون لە:
- كونگرێس مەن ترينت فرانك لە پارتی كوماریخواز
- بەريزجەنرال ئودينو. - دوكتور كەمال كولو
- بەريز دوكتور وەلِيَد فارس
- بەريز بەيان سامى عەبدولرەحمان نوينەرى حكومەتى هەريمى كوردستان له واشينگتون.
شایای باسە کە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان لەگەل جەماوەریێکی زۆر لە خەلکانی بیانی و کوردانی دانیشتوی دەڤەری واشینگتۆن بەشدار بوون. لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا، بەڕێز مراد ئەحمەدی لەو کوبونەوەیە دا بەشداری کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
وێنەکانی ئەو سمینارە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8402 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact