. . . .


19 Mar 2017

بەشداری نوێنەری ح دک لە جێژنی نەورۆزیی پ ک ک لە وڵاتی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە سەر بانگهێشتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە وڵاتی سویس، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری فیبۆرگ، لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دا کە کومیتەی پ ک ک،ە لە سویس ڕێکیان خستبوو بەشداریان کرد. لەو ڕێورەسمە دا بەڕێز مامۆستا عەزیز ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی کومیتەی حیزب لە سویس پەیامی کومیتەی حیزبی پێشکەشی بەڕیوەبەرانی جێژنەکە کرد. لەو پەیامە دا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان هاتبوو: ساڵی‌‌ تازه‌‌ له‌‌ هه‌‌مو گه‌‌لی‌‌ کورد له‌‌ هه‌‌ر چۆار پارچه‌‌ وهه‌‌روه‌‌ها تێکۆشه‌‌رانی‌‌ کورد به‌‌ گشتی‌‌ وبنه‌‌ماڵه‌‌ی‌‌ شه‌‌هیدان وزیندانێانی‌‌ سیاسی‌‌ کرا هه‌‌روه‌‌ها به‌‌شێکی‌‌ دیکه‌‌ی‌‌ په‌‌یامی‌‌ حیزب باسی‌‌ یه‌‌ک رێزی‌‌ وته‌‌بایی گه‌ڵی‌‌ کوردو هێزه‌‌ خه‌‌باتکاره‌‌کانی‌‌ هه‌‌ر چوار پارچه‌‌ کرا بوو وئیشاره‌‌ به‌‌وه‌‌ کرا بوو که‌‌ حیزبی‌‌ دێموکراتی‌‌ کوردستان ئاماده‌‌یه‌‌ بۆ هه‌‌ر چه‌‌شنه‌‌ هاوکارێک له‌‌گه‌‌ڵ هێزه‌‌ ره‌‌سه‌‌نه‌‌کانی‌‌ کوردستان و بۆ ئه‌‌م هاوکارێش هه‌‌ره‌وه‌‌ک پێشوو مایه‌‌ دا ده‌‌نێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
newrozi-p-k-k-2017.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 193 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact