. . . .


19 Mar 2017

بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە سوید، لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیی فێدراسیۆنی کۆ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی رێکەوتی ١٨ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی رێورەسمێک لە لایەن فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردییەکان لە سوئێد بۆ رێز گرتن لە نەورۆزی پیرۆز لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید پێک هات. لەلایەن فدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکانەوە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بۆبەشداری لەوجێژنەدا و پیرۆزکردنی نەورۆزبانگهێشتن کرابوو. هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، پێک هاتوو لە هاوڕێیان سیاوەش قەوی پەنجە بەرپرسی پەیوەندییەکان و هاوڕێیەتی خاتوو ئەستی ئارماندی، کاک عومەر ئەمینی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد. لەو رێورەسمە دا چەندین حیزبی سویدی، ئەندامانی پارلەمانی سوید، سەدان کەسایەتی سیاسی ناسراوی سویدی و کوردستانی و هەروەها نوێنەری حیزب ولایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە سەدان کوردی دانیشتووی سوئێد بەشدارییان کردبوو. لەبەشی یەکەمی رێورەسمەکە، کێیا ئیزۆڵ بەرپرسی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە سوئێد لە وتەیەک دا میوانانی بەخێرهاتن کرد وباسی گرینگی سەبارەت بە بەرز راگرتنی نەورۆز لە لایەن کوردانەوە کرد. لەدرێژەدا ئیلوا یوانسۆن، وەزیری کار لە حکومەتی سوئێد، لارش خۆستێدت، سکرتێری گشتی حیزبی چەپ، شۆرش قادر نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە سوئێد و چەندین پارلمانتاری سوئێد لەو تارەکانیان وێرای پیرۆزبایی نەورۆز لەبەشداران پێیان لەسەر گرینگی نەخشی کوردانی نیشتەجێ لەسوئێد لە بەرێوەبردنی وڵات داگرت و هاتنی کوردان و بوونیان لەوڵاتی سوئێد بە قازانجی ئەو وڵاتە زانی. بۆنەی نەورۆز بەشایی و گۆرانی هونەرمەندانی کورد تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەی کێشا. پێویست بە ئاماژە کردنە کە ساڵۆنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز یەکێک لە گرینگترین ساڵۆنەکانی شاری ستۆکهؤڵمە کە ئەم ساڵ فیدرسایۆنی کۆمەلە کوردستانییەکان، بۆ پیرۆز کردنی نەورۆز و پێشوازی لە هاتنی بەهار و ساڵی نوێ بەکرێیان گرتبوو. لەو ساڵۆنەدا هەموو ساڵێک رێورەسمی نۆبێل دەگیرێ کە لەو داتوێژەران لە بوارەکانی جۆراوجۆری زانستی خەڵات دەکرێن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 47 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact