. . . .


17 Mar 2017

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ح د ک لە وڵاتی سوید، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کی?


ناوەندی هەواڵ- سوید: لەسەر بانگهێشتنی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لە وڵاتی سوئێد، هەیئەتی جیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەشداری لە کۆریادی کارەساتی هەڵەبجە کرد. رێکەوتی 16ی مارسی 2017، لە ٢٩هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و رێزگرتن لە پێنج هەزارکەسەی لەو کیمیابارانەدا شەهید کران و دەیان هەزان کەسی دیکە کە ئێستاش شوێنەوار و برینی ئەو جینایەتە لە لەش و رووحیان داماوە، کۆرێک لەلەیەن فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان لەوڵاتی سوئێد و لە شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو. لەکۆرە دا زۆر حیزبی سوئێدی و کوردستانی لە هەرچوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. لەلایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستان هەیئەتێک بە بەشداری کاک قاسم قازی و کاک سیاوش قوی پەنجە بەشداری ئەوکۆرەبوون، کێیاڵ ئۆزاڵ، سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەکوردییەکان لە وتارێک دا بەخێرهاتنی بەشدارانی ئەوکۆرەی کرد و ئاماژەی بەو کارەساتە دڵتەزێنە ودەرئەنجامە نالەبارەکانی لە سەر خەڵکی ئەو دەڤەرە کرد. لەو کۆرەدا وەزیری داد و کۆچی سوئێد، مۆرگان یوهانسۆن بە نوێنەریەتی حکومەتی سوئێد وهەروەها چەندین پارلەمانتاری سوئێدی کە نوێنەرایەتی حیزبەکانی خۆیانی دەکرد بەشدار بوون وتاریان پێشکەش کرد. لە زۆربەی پەیامەکاندا دا باس لە قورسی ئەو جینایەتە لە سەر جەستەی هەموو مرۆڤایەتی کرابوو و پێیان لەسەر ئەوەداگرتەوە کە ئەو کارەساتە نابێ لەبیرکرێ. هەروەها نوێنەری حکومەت وحیزبەکان وێرای رێزگرتن لە بەرەنگاری قارەمانانەی پێشمەرگە لە بەرانبەرداعش دا، رایانگەیاند کە گەلی کورد لە خەباتی بوێرانەیان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان بەتەنیا نین و حکومەت و گەل و حیزبەکانی سوید پشتیوانی ئەوانن. کۆریادەکە بە پێشکەش کردنی چەند سرود و بابەتی هونەری تایبەت بەو ڕۆژە کۆتایی هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
بۆ بینینی وێنەکانی ٢٩ ساڵەی یادی هەڵەبجە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 124 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact