. . . .


17 Mar 2017

بەشداری شاندی کومیتەی دانمارکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ساڵیادی ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ماڕسی ۲۰۱۷ی زایینی و لە ٢٩هەمین ساڵی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید دا، له لایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتی دانمارک، بۆ ڕێز لێنان لە یادی شە هیدانی ئە و کارەساتە ڕێوڕەسمێک بە بەشداری ڕادەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی و ئەندامانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵە کوردیەکانی وڵاتی دانمارک لە شاری (گرێوە‌) ی سە ربە کۆپنهاک پێکهات. ڕێوڕەسمە کە کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ بە سرودی ئەی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی هاوبەشی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و رێکخراوە سیاسیەکان لە لایەن بەڕێز عەدنان ئاغاجان بەرپرسی فیدڕاسیۆن خوێندرایەوە و لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا چەند پارچە هەڵبەست لە لایەن شاعیران دارا، حوسێن مەحمودی، زانا و باوکی فەرهاد، لەسەر کارەساتی هەڵەبجه به هاوڕێیی موزیکی غەمگینی نەیی موزیک ژەن شۆڕش پێشکەش بە ئامادە بووان کرا. شایانی باسه لە سەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە شاندێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک بەشداری ڕێوڕەسمی یادەکە بوون کە لە لایەن ئامادەکارانی ڕێوڕەسمەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 185 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact