. . . .


17 Mar 2017

لە شاری کۆڵن،ی ئاڵمان یادی ٢٩ ساڵەی شیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: لە ٢٩هەمین ساڵڕۆژی شیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی، لە لایەن هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان، لە شاری کۆڵن،ی وڵاتی ئاڵمان ئاکسیۆنێک پێکهێنرا. لەو ئاکسیونەدا ژمارەیەکی بەرچاو کوردانی شاری کوڵن و دەورووبەر چالاکانە بەشداریان کرد. ئاکسیۆنە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند سات بێدەنگی بۆ ڕۆحی شەهیدانی ئەو کردەوە نامڕۆڤانەیە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستیپێ کرد. پاشان چەندین پەیام بە زمانی ئاڵمانی و کوردی خوێندرایەوە کە سەرجەم پەیامەکان ڕوویان لە کۆرو ڕێکخراوە بەشەردۆستەکانی ئاڵمان و جیهان بوو تا شیمیابارانی هەڵەبجە وەک ژینۆساید بناسرێ و هەروەها هاوکاربن بۆ چارەسەری قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کە ڕۆژانە لەگەڵ مەرگ بەروروون. پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان، کۆبەندێک کە زۆرینەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی لە خۆیدا کۆکردووەتەوە و بۆنە و رۆژە نەتەوەییەکان بە چاوەدێری ئەو ڕێکخراوەیە بەڕێوە دەچن.
وێنەکانی ئەو ئاکسیۆنە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 49 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact