. . . .


9 Mar 2017

کۆبوونەوەی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی مە?


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی، حیزبی سوسیال دیموکراتی ئاڵمان SPD، کۆبوونەوەیەکی بۆ کۆڕ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنییە کوردەکانی جێگیر لەو وڵاتە پێک هێنا. کۆبوونەکە لە بنکەی سەرەکی ئەو پارتە پێکهات و چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی تێیدا بەشدار بوو.
سەرەتا بەڕێز تۆرسیین شیڤا گۆمبیلThorsten Schäfer-Gümbel جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیال دێموکرات و بەرپرسی ئەو حیزبە لە پارلمانی هیسین ئامانجی کۆبۆنەوەکی روون کردەوە کە لە سێ خاڵ دا گونجێندرابوون و بریتی بوون لە: ١- هەل و مەرجی ئیستای کوردستان بە گشتی لە هەمو بەشەکان، ٢- وەزعی کوردانی دانیشتووی ئاڵمان و خالێکی دیکەی ئەو کۆبۆنەوە بۆ باس لە سەر ئەو پەنابەرانەی تەرخان کرابوو کە لە یک دوو سالی رابردوو دا رویان لەو وڵاتە کردووە.
بەڕێزیان باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە هەوڵ و کۆششی حیزبی سوسیال دیموکرات لە پارلەمان و داودەزگا پەیوەندیی دارەکانی ئاڵمان سەبارەت بە هاریکاری پێشمەرگە و گەیاندنی هاوکاری ڕاستەخۆی ئاڵمان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ دژی ڕیکخراوی تێرۆریستی داعش پێشکەش کرد. هاوکات پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی رەوای کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دووپات کردەوە. بە دوای ئەو دا لایەنەکانی بەشدار لە کۆبونەوەیە دا هەریەکە و بە نۆبەی خۆی، لەسەر ئەو بابەتانە ڕاو بۆچوونی خویانیان دەربری کە و زوربەیان لە سەر ئەو باوەرە بوون کە دەبێ پارتی سوسیال دیموکرات بە پێی ئەو سیاسەتەی کە لە کۆنەوە هەیبووە و لە سەر بناخەی ئازادی و سەرەبەستی تاک و نەتەوە بنیات نراوە، لە مافی چارەخۆنووسینی کورد داکۆکی بکات.
بەڕێز سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، کە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی فەرهنگی و هونەری کوردی لەو کۆبوونەوەیە دا لە ئەستۆ بوو، سەرتا بە کورتی باسێکی لەسەر هەلومەرجی کورد لە ئیران کرد. بەڕێز گولاوی بەرپرسایەتی بەشێکی زۆر لە کێشەو نەهامەتییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی خستە ئەستۆی ڕژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران. بەڕێزیان ووتی: بە هۆی دەست تێوەردانە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و هاوکات بەشداری ڕاستەوخۆی لە کێشەی وڵاتانی وەک سوریە و عیراق و یەیمن و چەند ولاتیکی دیکە، بوتە هۆی قووڵ بوونەوەی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان و ئاڵۆز بوونی زیاتر ناوچەکە. هاوکاری بێدرێغی ئێران بە ڕژیمە دیکتاتۆرەکانی وەک سوریە و تاقم و گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن و بنیات نانی دەیان گرووپی وەک حەشدی شەعبی لە عێراق، وایکردووە کە ئاگری شەڕێکی ماڵوێرانکەر لەو وڵاتانە هەڵگیرسێ و ناچار بن ماڵ و ژیانی خۆیان بەجێ بێڵن و ئاوارەی ئوروپا بەتایبەت ئالمان بن. ئەوە جگە لەوی کە لە یەک دوو ساڵی ڕابردوو دا زیاتر لە ۷۰۰۰ کەس لە دانیشتووانی ئیران بەهوی نەبوونی ئازادی و دێموکراسی و نەبوونی داهاتوویەکی روون و دەرفەتی ژیانیکی شەرافەتمندانە ناچار بوون ئەو وڵاتە جێ بێڵن و ئاوارەی ئاڵمان بوون، هەر بۆیە پێوێستە حکومەت و حیزبەکانی ئاڵمان، ئیران لەوە تێگەیەنن کە دەبێ لە جیاتی شەڕ و ئاژاوەنانەوە باشتر وایە لە ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بداتەوە تا چی دیکە خەڵکی ئەو وڵاتە ناچار نەبن ژیانی خۆیان جێ بێڵن و ڕوو لە هەندەران بکە. لەو کۆبونەو دا نوێنەری ۱۰ رێکخراوی مەدەنی و کلتووری کوردی چالاک لە ئاڵمان بەشدار بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیتەی ئاڵمان
spd2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 124 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact