. . . .


6 Mar 2017

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە سمینارێکی پارتی دێمۆکڕاتی کوردست??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٤ی مارسی ۲۰۱۷ی زایینی لێژنە ناوچەی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بۆ ڕێز گرتن لە ۳٨مین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی ناسراوی کورد ژنڕاڵ مستەفا بارزانی سمینارێکی سیاسی بۆ دکتور محەممەد ساڵح جومعە سیاسەتمەتدار وپسپوری سیاسی لە شاری( ئالبرتس ڵونە،ی) کۆپنهاگ پێکهینا. لە سەر بانگهێشتی لێژنەی ناوچەی پارتی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک پێکهاتوو لە بەڕێزان خالید ڕەواندووست بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە و ڕەحیم خالیدنیژاد لەو سمینارە بەشداریان کرد.
لە سمینارەکە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی دانمارک تێیدا بەشدار بوون، بەڕێز دکتور محەممەد ساڵح باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کەسایەتی بارزانی، ژیان، خەبات وتێکۆشانی ئەو سەرکردە ناودارەی کورد پێشکەش کرد. پاش دەرگای باس و خواس بە رووی بەشداران دا کرایەوە کە لەو بەشە دا شاندی حیزبمان چالاکانە ل باسەکاندا بە شدارییان کرد. شایانی باسە بەشداری شاندی کۆمیتە لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ کۆمیتە ی دانمارک
yadi-barzani2017-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 177 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact