. . . .


3 Mar 2017

ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکەمی ٢٥مین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست


کۆنگرەی ٢٥ی سۆسیالیست ئەنترناسیونال دەستی بەکارەکانی کرد

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕیکەوتی٢ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی لە شاری کارتەگێنا، شارەکەی نوسەرو رۆنامە نوس، چالاکی سیاسی و براوەی خەڵاتی نوبێل، گابریل گارسیا مارکز، ٢٥مین کۆنگرەی گەورەترین ڕیکخراوی گەیرە حکومەتی جیهان، واتە ڕیکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دەستی بە کارەکانی کرد و وا بڕیارە تا ڕۆژی ٤ی مارس بەردەوام بێ.
کۆنگرە بە درووشمی " بۆ دونیایەک لەسەر بنەمای یەکیەتی و یەکسانی"، بە وتارێکی بەڕێز لویس ئایالا سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە، کرایەوە. بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری سۆسیالیست ئەنترناسیونال لەپیوەندی لەگەل ئاشتی و یەکسانی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کیشەکانی نیجر و مالی خەباتیان بۆ وەدستهێنانی ئاشتی لە ئەفریقا و هەروەها باسێك لەسەر کێشەکانی نیوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئوروپا کرد و بە ئاماژە بە لێک نیزێك بوونەوەی جولانەوەی فارك لەگەڵ دەوڵەتی کولۆمبیای، هیوای خواست کە ئاشتی و هێوری باڵ بە سەر هەموو جیهاندا بکێشێت و داوای سەرکەوتنی بۆ پڕۆسەی ئاشتی وڵاتی کۆلومبیا خواست. بەڕێز ئایالا لە بەشیکی دیکەی قسەکانی دا وتی: ئیمە لە ڕیکخراوی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ بە گشتی پشتیوانی لە پەرە پێدانی دێموکراسی و ئاشتی لە دونیادا دەکەین و هیچ کات حەز ناکەین دیوارێك لەبەینی گەلان دا دروست بێت، هەروەها هەول دەدەین پیوەندی نێو گەلان پتوتربکەین.
ئینجا سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا خووان مانوئیل سەنتۆز وتارێکی بەنرخی پێشکەش کرد کە تیدا بەئاشکراو راشکاوانە پشتوانی لە پرۆسەی ئاشتی و دێموکراسی ٤٨ میلیون کەسەکەی کۆلۆمبیا کرد. هەروەها باسێکی تێروتەسەلی لەبارەی هەل و مەرجی ئیستای کۆمومیبا و بەتایبەت پەیوەندیەکانی لەگەڵ دراوسێکانی وڵاتەکەی هێنایە بەرباس. دوای کۆتایی وتەکانی، خەڵاتی ئاشتی تایبەتی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، لە لایەن سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیەوە درا بە بەڕێز خووان مانوئیل سەنتۆز، سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا، بۆ قەدر زانی لە پەیوەندی لەگەڵ دەستپێک و درێژەی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەکەی.
بە دوای ئەو دا بەڕێز جۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیونال، وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاواتی خواست کە ئاشتی و هێوری باڵ بە سەر هەموو جیهاندا بکێشێ و شەر و کوشتار کۆتاییان پێ بێ.
بەشێکی دیکەی بەرنامەی کاری ڕۆژی یەکەمی ٢٥مین کۆنگرەی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و سکرتێر و جێگرەکانی ئەو ڕێکخراوەیە. لەو بەشەشەش دا بەڕێز پاپاندرۆف وەک سەرۆک و بەڕیز لویس ئایالا وەک سکرتێر دەست نیشان کرانەوە و هاوکات بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی و چەند کەسی دیکە وەک سەرۆکی فەخری ڕێکخراوی جیهانی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست دیاری کرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە ئیس ئای نامیلکەیەکی لەپیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکەی شەوی یەلدا،ی بەردەرگای سکرتاریای حیزب و هەروەها چەندین پۆستری کۆلبەرانی کوردی پێشکەشی سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا جووان مانوئیل سەنتۆز براوەی جایزەی ئاشتی نوبێل،بەرێز جۆرچ پاپاندرۆف سەرۆکی سۆسیالیست ئەنترناسیونال، بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری سۆیسالیست ئەنترناسیونال و جێگرەکانی ئێس ئای و هەورەها بەشێکی بەرچاو لە بەشدارانی ئەو کۆنگرەیە کرد.
بەشی کۆتای رۆژی یەکەمی کۆنگرە ئێوارەخوانێك بوو کە لەلایەن پارێزگاری کارتەگێنا بۆ میوانانی ئیس ئای رێکخرابوو. لە پەراوێزی ئەو ئێوارە خوانە دا هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیە دا کە پێک هاتووە لە هاوڕێیان خالید عەزیزی ئەندامی ڕێبەری، مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە ئێس ئای و کەمال بالنوور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا، لەگەڵ کۆمەڵێک لە نوێنەری وڵاتان، حیزب و ڕێکخراوە جیهانییەکانی بەشدار دا دیدار و چاوپێکەوتنیان پێک هێنا و سەبارەت بە دۆخی کورد و کوردستان بە گشتی و ڕەوشی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی قسە و باسیان لەگەڵ کردن و ئاگادارییان دانێ.
جێگەی باسە کە دەیان نامیلکە سەبارەت بە کورد و بە تایبەت کۆڵبەرانی کوردستان بە سەر بەشداران دا بڵاو کرایەوە و هاوکات لە سەر مێزی سەرەکی کۆنگرە دانرا، کە سەرنجی زۆربەی بەشدارانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئیس ئای
٢ی مارسی ٢٠١٧
کۆلۆمبیا- کارتەگێنا
وێنەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی ئێس ئای لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8390 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact