. . . .


28 Feb 2017

راپۆرتی رۆژی سێهەم و کۆتایی کۆنگرەی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان


رۆژێ سێهەمی کۆنگرەی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان بە وتەکانی وەفا ‌حاجی سەرۆکی ریکخراوە دەستی پێکرد کە لە سەر شێوەیەی هاوکاری و داوای هاوکاری زیاتر و چالاک بوونی زیاتری ئەندامانی بە پێویستێکی هەنووکی زانی. وەفا حاجی لەو بروایەدا بوو کە دەبێ ئاستی پەیوەندیەکان هەر لە چوارچێوەی ناوچە دیاری کراوەکانی رێکخراوەکان دا قەتیس نەمێنێتەوە بەلکۆ پەیوەندییەکە هەمەلایەنە بێت بۆ ئەوەی زیاتر بتوانین کاریگەریمان لە سەر بەرێوبردنی بریارەکان هەبێت. بە دوای ئەودا هەیئەتی بەرێوبەری تازە هەلبژێردراو کە هەر یەکەو بەرپرسایەتی ناوچەیەکیان بەدەستە هەر کەسە و بە نۆرەی خۆی پلان و پرۆژەی کاری خۆیان بە کورتی باس کرد. بەرپرسی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست هیلال دۆکوزکان وێرای داوای هاوکاری و پەیوەندی بەردەوام لە رێکخراوەکانی سەر بەم ناوچەیە هاوکات باسی لەوە کرد کە بە زووترین کات دوای ڕاوێژ لەگەل دەستەی بەرێوبەریی و هەروەها ئەندامانی سەر بەم ناوچەیە، کۆبوونەوەی بەرین بۆ تاوتوی کردنی باسەکان و کێشە و پرسەکانی ئەم ناوچەیە پیك دێنن و ئەمە هەنگاوی یەکەمی دەبێت بۆ دەسپێکی بەرنامەی تایبەت بە رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ چوار سالی داهاتوو.
لە پانێلێ دووهەم دا خاتوو شازی ماریی( پاکستان)، باسیێکی لە سەر ژنانی پاکستان و تواناییەکانیان لە ئێستا بە بەراورد لەگەڵ رابردوو هەبوو کە پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە، بەلام ئێساتش زۆر کێشەی چارەسەر نەکراویان هەیە کە دەبێ هەولی بۆ بدەن و نابی دلسارد بن و خۆیان بە قوربانی بزانن، بەلکۆ دەبێ زیاتر لە جاران زیندووتر لە پێشبردنی کارەکان و ئەرکەکان دا خۆیان ببینەوە.
ماریا لافێبر ( هولەند) باسیکی لە سەر ژنانی پەنابەر هەبوو بەتایبەت لە دوو سالی رابردوودا و شێوەی هاوکاری ولاتانی ئوروپایی کە بەرێزیان ئاماژەی بو زۆر خالی ئەرینی و نەرینی لە سەر وەزعی پەناهەندەکان بە گشتی و ژن و مندال بە تایبەتی کرد.
لە بەشێکی دیکەی کاری کۆنگرەدا ئەندامانی بەشدار و نوێنەری رێکخراوەکان مەجالی قسە کردنیان پێ درا کە ئەگەر بابەتێکیان هەیە و تا ئێستا باس نەکراوە باسی بکەن. نوێنەریی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان د. کوێستان گادانی لە م پەیوەندیەدا ئێشارەی بە چەند خال کرد کە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. خاتوو کوێستان گووتی: ئێمە کە باسی یەکسانی دەکەین و هەمووشمان پێمان وایە کە سەربەخۆی ئابووری بەشێکی هەرە گرینگە بۆ یەکسانی ژنان. ئایا دەزانن کە پارلمانی ئێران لایحەیەکی پەسند کردووە و ئەگەرشواری نگهبان و مجمەعی تەشخیسی نیزان پەسندی بکەن، یەک میلیۆن ژن لە کۆی ٣میلیۆن ژن کە لە کاردان بێکار دەبن و ئەوەش بە دلنیایەوە زیاترین تەئسیری لە سەر رۆژهەلاتی کوردستان دەبێت و ئەم بێکارەیە ئەوەندی دیکە بەرەوە نایکسانی رەگەزی و هەروەها توندو تیژیمان دەبات. لێرەدا داوا لە بەرپرسی بەشی ناوچەی رۆژهەلات دەکەین کە لە داهاتووی کاری خۆیدا ئاگاداری ئەم جۆرە بریارانە لە ولاتانی ناوچە بێت و لە دوای لێکدانەوە و مەشوەرت لەگەڵ ئەندامانی ناوچە بە وەخت هەلوێستی خۆیان نیشان بدەن. خالیکی دیکەی کە دەمهەوێ ئاماژەی پێ بکەم ئەویە کە ئێمە دەلێن رێکخراوەی سوسیالیست ئینترناسیۆنال سەربەخۆیی بەرێوبەریی و سیاسی خۆی هەیە، کەواتە ئێمەی ئەندامی ئەم رێکخراوەیە چاوەروانی زیاترمان لە ئاستی بەشداری بە کردەوە و لە ئاست بەیاننامە و نوسراوەکانی ئێوە هەیە. تێکۆشانی بێوچانی ژنی کورد بۆ وەدەست هێنانی مافی یەکسانی و مافی نەتەوایەتی خۆی مێژوویەکی پر لە سەروەری بۆ خۆی تۆمار کردووە، هەر لێرە بە چەندین ئەندامان هەیە کە سەردانی کوردستانیان کردووە و رادەی چالاکی و قوربانی ژنی کورد بۆ دەستەبەرکردنی مافی رەوای خۆی بۆ هیچمان شاراوە نی و ناتوانین لە بەر چاوی نەگرین. نموونەی هەرو زیندوو بارودۆخی ژنی کوردە لەم دوو سالەی دواییدا کە ژنی کورد لە ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست چ رۆلێکی هەبووە و چی چێشتووە. ئەوە ژنی کوردە کە بۆتە قوربانی شەری داعش، قوربانی زۆلم و زۆری کلتوری و توندو تیژی. ئەوە ژنی کوردەکە شان بە شانی برا پێشمەرگەکانی بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایش و ئاشتی لە شەردایە و شەهیدی داوە و نموونەی هەر زیندووی هەوالنێری کانالی روودا شیفا گەردی شەهیدی تازەمانە خاتوونێکی بە توانی کورد بوو نەک عێراقی. پەناهەندەکانی ئەم دوایانە کە گەیشتوونەتە ئوروپا و هەرئێستا لەم کۆنگرەیەدا باسی رەوشی خراپی ژیان و لە دەستدانی ئەندامانی بنەمالەیان دەکرێت لە رێگای کۆچ بۆ ولاتانێک کە ئاسایش و ئەمنیەتی گیانی خۆیان ببینەوە بەشی زۆریان دایکانی کوردن، خۆشکانی کوردن ژنانی کوردن نەک سوری وعێراقی و ئیرانی. هەر ئێستا لەم چەند رۆژەی کە ئێمە لە کۆنگرەدا باسی دەستەبەر کردنی مافی یەکسانی و مافی ژنان بە تایبەتی دەکەین لە کوردستانەکەی من فەرزانە جەلالی دەسبەسەر دەکرێ چونکە داوای مافی خۆی دەکات. فەرزانە کوردە نەک ئێرانی و مەهدیس میرقەوامی دوای ئەوەی دەسگیر دەکرێت خۆی دەکوژێت کورد بوو نەک ئێرانی، بە سەدان فەرزانە و شیفا -کان کوردن و کورد بوون نەک عێراقی و نەک سورری و نەک ئێرانی . هەر بۆیە داوا لە کۆنگرەو بە گشتی و داوا لە بەرێوبەریی تازە و بەتایبەتی لە بەرپرسی بەشی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست دەکەم کە لەمەو بەدواو ژنی کورد وەک ژنی کورد پێناسە بکرێت نەک ئەوەی پێناسەی ولاتانی دیکەی پێ بدرێت. ئێمە دەزانین کوردستان ولاتێکی سەربەخۆ نێ بەلام ئەوە بەو مانایە نێیە کە لە رێکخراوەی سوسیالیست ئینترانسۆنالی ژنان کە ئێمە ژنانی کورد بە مالی خۆمانی دەزانینن و هەست بە پشتیوانی و هاوکاریتان دەکەین لێرەش بە ئایدینتێکی دیکە بێجگە لە کورد پێناسەمان بکەن.
دوای ئەم بەشە کاتی بریارات و بەیانییەکان کۆنگرە هات، کە کۆنگرە یەک بڕیارنامە و دوو بەیانییەی لێکەوتەوە. بڕیارنامەی ٨ خالی لە سەر نابەرابری یەکسانی ئێستا و دەستەبەرکردنی یەکسانی رەگەزی تا سالی ٢٠٣٠ بوو و دوو بەیانیەکە یەکیان پشتیوانی لە ژنانی کۆلۆمبیایە کە رۆلیان لە دەستپێکی رەوتی ئاشتی خوازای لە بەینی دەولەتی کۆلۆمبیا و ئۆپۆزیسۆنی ئەم ولاتەدا هەیە. بەیانییەی دووهەم بە بۆنەی رۆژی ٨ مارس- رۆژی نێونەتەیی ژنان کە رێکخراوی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان داوای ئیعتسابی( مانگرتنی) سەرتاسەری دەکات لە رێگای ئەندامانی خۆی بۆ دەربرینی نارەزایەتی توند و تیژی دژ بە ژنان.
کۆنگرە ی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان دوای سێ رۆژ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناو و یەکیتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆک و تیمی هاوکاری تازە هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت و بەڵێنی هاوکاری و چالاک بوونی زیاتری بە کردەوەی بە کۆنگرە و دەستەی بەرێوبەریی راگەیاند.

نوێنەرایەتی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ژنانی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ

وێنەکانی ڕۆژی سێهەمی کۆنگرەی ژنانی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8337 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact