. . . .


2 Mar 2017

بە بەشداری هەیئەتێکی ح د ک، ٢٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست


ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بە کاتی باشووری باشووری ئەمریکا ٢٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە وڵاتی کۆلمبیا دەست بەکارەکانی دەکات.
بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ئاگاداری کردینەوە کە ئەم کۆنگرەیە سێ رۆژ دەخایەنێت واتە رۆژانی ٢ و ٣ و ٤ی مارس بەردەوام دەبێ.
نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئیس ئای بە یاوەری هەیئەتێکی حیزبیمان بەشداری ئەم کۆنگرەیەن. ئێمە هەول دەدەین لەراپۆرتەکانی دواتردا زانیاری زیاتر بخەینە بەر دیدی خوێنەرانی ئازیز.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
٢ی مارسی ٢٠١٧ کۆلۆمبیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 8337 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact