. . . .


27 Feb 2017

لە یەکەمین ساڵەوەگەڕی کۆچی نابەوەختی دا، لە شاری :کریستیانساند"ی ن??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی نابەوەختی پێشمەرگە و فەرماندەی خەباتگێڕ و ماندوویی نەناسی گەلەکەمان "مەحموود محەممەدی" ناسراو بە "مەحموود خاس"دا، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە دەستپێشخەری بنەماڵەی بەڕێزی "مەحموود خاس" و کومیتە ناوچەی باشوووری نۆڕوویژی "حدک" و بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی "خاس"، رێز لە یاد و بیرەوەریی فەرماندەی بەوەجی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەمر "مەحموود خاس" گیرا. لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا، چەپکە گوڵی خۆشەویستی و وەفا و ئەمەگناسی لە لایان ئامادەبووانەوە لەسەر گڵکۆی نەمر "مەحموود خاس" داندرا. پاشان لە لایان هاوڕێ "عەلی خاس"ەوە بە نوێنەرایەتی بنەماڵە، سوپاسی بەشدارانی ئەو کۆڕیادە کرا کە لە کەشوهەوایەکی سارد و باراناوییدا ئامادەی ئەو رێوڕەسمە بوون. ئەو جار وتاری کۆمەڵەی کوردیی ناوچەی کریستیانساند لە لایان ل"لالە خان"ەوە بەم بۆنەوە پێشکەش کرا. لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، هاوڕێ "خالید غوڵامی" وەک هاوڕێی دێرینی نەمر "مەحموود خاس" و بەرپرسی کومیتەی باشووری نۆڕوێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆ ئامادەبووان دوا و لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: "وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبووانی بەڕێزی ئەو کۆڕیادە، دەبێت ئاماژە بەوە بدەم کە ئێمە ئێستا پاش ساڵێک، لەو ناوچەیەدا پڕ بە دڵ جێگا و کەلێنی کاک "مەحموود خاس" کە سیمبوولی پێکەوەبوون و پێشەنگی و هاودەنگی بوو و لەگەڵ هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانماندا بوو، هەست پێ دەکەین و بیری ئەو هەموو خۆشەویستییەی بەڕێزیان دەکەین بۆ ئامۆژگاریکردنمان و تەنانەت بۆ هەردوو دێموکرات خاڵێکی هاوبەش و خەمخۆر بوو. هەموو ساتەکانی بوونی کاک "مەحموود" بۆ ئێمە بیرەوەری و پڕ لە سەروەرییە و هەرواش لە دڵماندا دەمێنێتەوە. لێرەدا پێویستە سوپاسی تایبەتی بنەماڵەی بەرێزی کاک مەحموود بە هەموو کوڕ و کچەکانییەوە بکرێ کە بە یەکگرتوویی تەواو لە بەرانبەر ئەو کارەساتە دڵتەزێنەدا راوەستان و ورەیان بەر نەدا و سەلماندیان رۆڵەی راستەقینەی کاک "مەحموود خاس"ن و هەر وەک باوکی بەڕێزیان گەلدۆست و شۆڕشگێڕ و حیزب دۆستن. ئیمە وەک حدک شانازی بەو بنەماڵەوە دەکەین کە لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا بوون و هەن و چۆنیەتی کارەساتەکە زەڕڕەیەک لە گەورەیی و سەروەریی و قارەمانیەتی هاوڕێ "مەحموود خاس" و بنەماڵە بەرێزەکەیان کەم ناکاتەوە و جێگای شانازیمانن. هیوادارم هەموومان بەیەکەوە هەروا شێلگیرانە درێژەدەری رێگای مەحموود خاس و سەرجەم شەهیدانی نەتەوەکەمان بین. دوابڕگەی ئەو رێوڕەسمە کە بە ماڵئاوایی لە گڵکۆی نەمر مەحموود خاس و کۆبوونەوە لە ماڵی بنەماڵەی خاس بەڕێوە چوو، تا چەند کاتژمێرێک درێژەی هەبوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ
mahmud-xas-1-sal-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 324 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact